زەویی زیندانییەکی سیاسیی داگیر کردووە
ئاژانس – شیروان محه‌مه‌دئه‌مین
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود، سكرتێرى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان، ماوه‌ى 12 ساڵه له سلێمانى زه‌ویى هاووڵاتییه‌كى داگیر كردووه و تا ئێستا پێنج بڕیارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى له لایه‌ن به‌رپرسانى كابینەکانی پێشووى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ده‌ركراوه کە پێكهاتوون له سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیرى داد، وه‌زیرى شاره‌وانى، سه‌رۆكایه‌تیى دادگاى سلێمانى، سه‌رۆكى شاره‌وانیی سلێمانى، به‌ڵام ناوبراو تا ئێستا ئاماده نه‌بووه بڕیاره‌كان جێبه‌جێ بكات.
بە پێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست ״ئاژانس״ کەوتوون، نێچیرڤان بارزانی، لە ١٥ی ٧ی ٢٠٠٨دا کە ئەوکات سەرۆکی حکومەت بووە بە فەرمانی ژمارە ״١٩٣٧״ بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ پارچە زەوییەکە دەرکردووە و تیایدا هاتووە، کە ئەو پارچە زەوییە بۆ خاوەنەکەی بگەڕێندرێتەوە بە ژمارە ٤٤٥/٩١ کە لە لایەن محەمەدی حاجی مەحمودەوە داگیر کراوە.
لە بەرواری ٢٢ی ٧ی ٢٠٠٨یشدا بە فەرمانێکی نهێنیی وەزارەتی شارەوانی بە ژمارە ״٢٠١״ فەرمانی چۆڵکردنی ئەو زەوییانە بەسەر محەمەدی حاجی مەحموددا سەپێندراوە.
جگە لەوانەش، لە ٢ی ٥ی ٢٠٠٥دا وەزیری دادی ئەوکاتە بە نووسراوێکی تایبەت بە ژمارە ״١٥١١״ سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە کێشەی ئەو موڵکانە کە محەمەدی حاجی مەحمود داگیری کردوون لە ڕێگەی پەیوەندییەکانەوە چارەسەر بکات نەوەک کێشە ڕوو بدات، ئەمەش دوای بڕیارێکی دادگای سلێمانی دێت بە پێی حوکمی (٣٠٨، ٣١٠/ب/٢٠٠١)، (٣٧٦، ٣٧٧/ب/٢٠٠٢) لە بەرواری (٣١ی ٣ی ٢٠٠٣ و ٩ی ١١ی ٢٠٠٢) بڕیاری بەسەر محەمەدی حاجی مەحموددا داوە کە دەستبەرداری موڵکەکانی ژمارە (٤٤٥، ٤٤٧، ٤٤٨، ٤٥٠، ٩١ک٨)ی ئابڵاخ ببێ و بیانداتەوە بە خاوەنەکانیان.
هاوکات دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەرواری ١٦ی ١٢ی ٢٠١٢ بە نووسراوی ژمارە ״٤٤״ کە بۆ حزبی سۆسیالستی ناردووە داوای کردووە بڕیاری دادگا جێبەجێ بکەن و ئەو موڵکانە بۆ خاوەنەکانیان چۆڵ بکەن.
عه‌بدوڵڵا حەمه‌ئه‌مین ئیسماعیل، کە یەکێکە لە خاوەن زەوییە داگیرکراوەکان، له سكاڵانامه‌یه‌كدا كه ئاڕاسته‌ى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى كردووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست ״ئاژانس״ كه‌وتووه، تیایدا هاتووه: ״زیندانیی سیاسییه و خاوه‌نى سێ شه‌هیده، به فەرمانى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و دادگای سلێمانی و وەزارەتی شارەوانی بڕیاری گەڕانەوەی زەوییەکان دراوە بەڵام محەمەدی حاجی مەحمود چۆڵیان ناکات.״
لەسەر ئەو پرسە، د. ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ ده‌ڵێت: ״ئه‌و هاووڵاتییه‌ى كه زه‌ویى داگیر كراوه و له لایه‌ن دادگاوه بڕیارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ ده‌رچووه، پێویسته حكومه‌تى خۆجێیى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات.״
وتیشى: ״هه‌ر كات ئه‌و هاووڵاتییه كێشه‌كه‌ى نه‌چووه قۆناغى جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى بێت ده‌توانێت سه‌ردانمان بكات، بۆ نیشاندانى ڕێوشوێنى یاسایى.״
حزبی سۆسیالست کێشەکە بە جۆرێکی تر دەبینێت و دەڵێت ئەو زەوییانە کە پێشتر شارەوانی دابەشی کردوون هی محەمەدی حاجی مەحمود بوون.
ئامانج جه‌مال، سكرتێرى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ ״ئاژانس״ ده‌ڵێت: ״له ڕابردوودا لەسەر ئه‌م كێشه‌یه له‌گه‌ڵ پۆلیس گفتوگۆمان كردووه، ئه‌سڵى كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه كاتى خۆى شاره‌وانى هاتووه له حه‌وشه‌ى ماڵى كاك محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چوار پارچه زه‌ویى دابه‌ش كردووه.״
وتیشى: ״ئه‌و شوێنه‌ى ئێستا باسى لێوه ده‌كرێت پێشتر باره‌گاى جه‌یشى شه‌عبیی به‌عس بوو، له پاش ڕاپه‌ڕین حزبى سۆسیالست به خوێنى پێشمه‌رگه‌كانى ئه‌م باره‌گایه‌ى كۆنتڕۆڵ كرد، كاكه حه‌مه له ساڵى 1976 پێشمه‌رگه‌یه و تاكو ئێستا زه‌وییه‌كى نییه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش خۆى به وارسى حزبى به‌عس ده‌زانێت ئێمه زه‌وى و خانووهكهمانى ته‌سلیم ده‌كه‌ین.״
لای خۆشیەوە محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ، سه‌رۆكى لیژنه‌ى شاره‌وانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كێشه‌كه چووەته دادگا و بڕیارى له‌سه‌ر دراوه به پێى یاسا و په‌یڕه‌وى ناوخۆ بڕگه‌ى 11 له مادده‌ى شه‌ش، ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ناتوانێت به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بكات، ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌دا نه‌بێت كه ئه‌و كه‌سه‌ى خاوه‌ن كێشه‌كه‌یه جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ دادگا و داوا بكات كه ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا ئه‌و كێشه‌یه یه‌كلایى بكاته‌وه.״
وتیشى: ״پاش ئاگاداركردنه‌وه‌مان له لایه‌ن دادگاوه ئه‌و كات ده‌توانین لیژنه‌ى شاره‌وانى و یاسایى كۆ ببینه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌ن به ده‌نگدان بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى بۆ ده‌درێت.״