تریلیۆنێک و ٢٠٠ ملیار دینار داهاتی بووە و ٣٧٨ ملیار دیناری داوەتە وەزارەتی دارایی
ئاژانس – هێمن مامەند
حكومەتی هەرێم لە ڕێگەی بانكی كوردستانەوە مانگانە تەنیا ٣٧٨ ملیار دینار دەدات بە وەزارەتی دارایی بۆ مووچە، لە كاتێكدا ئێستا نرخی نەوت بەرز بووەتەوە و حكومەت دەتوانێت زیاتر بدات و پاشەكەوتی مووچە نەهێڵێت.
ماوەی سێ ساڵە حكومەتی هەرێم بە هۆی قەیرانی داراییەوە مووچەی فەرمانبەرانی پاشەكەوت كردووە و تا ئێستاش پاشەكەوتەكە لا نەبراوە بە بڕوای بەشێک لە پەرلەمانتارانیش لە ئێستادا حکومەت دەتوانێت پاشەکەوتی مووچە لا بدات.
شێركۆ جەودەت، پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ״ئاژانس״ی ڕاگەیاند: ״لە ئێستادا بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادكردنی باج و ڕسوومات بەسەر هاووڵاتییانەوە داهاتی هەرێم زیاتر لە یەك ملیار دۆلارە.״
وتیشی: ״حكومەت دەتوانێت، بەبێ پاشەكەوتی مووچە هەموو مانگێك بە ئاسانی مووچەی فەرمانبەران بدات״.
شێرکۆ جه‌وده‌ت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات له 20ی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه داهاتی هه‌رێم یه‌ک ملیار دۆلار بووه، له‌و کاته‌وه‌ی به‌غدا مانگانه 317 ملیار دینار بۆ مووچه ده‌نێرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی دارایی که نه‌یویست ناوی بڵاوبکرێته‌وه به ״ئاژانس״ی ڕاگه‌یه‌ند: حکومه‌تی هه‌رێم بۆ مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به بێ پاشه‌که‌وت پێویستی به 890 ملیار دینار هه‌یه.
وتیشی: ״بۆ لابردنی پاشه‌که‌وت حکومه‌ت پێویستی به 150 ملیار دیناره، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پاره‌ی به‌غدا و پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم، پاشه‌که‌وت لا ببرێت״.
به‌و پێیه بێت هه‌شت مانگه حکومه‌تی هه‌رێم ده‌یتوانی به بێ پاشه‌که‌وت مووچه دابه‌ش بکات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر داهاتی هه‌رێم یه‌ک ملیار دۆلار بوو بێت لە مانگێکدا، به دینار ده‌کاته ترلیۆنێک و 200 ملیار دینار.
ئه‌گه‌ر بڕی 317 ملیار دیناری ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدای لێ ده‌ربکه‌ین بڕه‌که‌ی ده‌کاته، 883 ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێک، له هه‌شت مانگیشدا ده‌کاته، حه‌وت ترلیۆن و 64 ملیار دینار.
بۆ ئه‌و هه‌شت مانگه‌ش پاره‌که به دۆلار ده‌کاته بڕی پێنج ملیار و 80 ملیۆن دۆلار، جگه له‌وه‌ی له‌م پاره‌یه حه‌ق ده‌ستی کۆمپانیاکانی نه‌وت و قه‌رزی لێدراوه‌ته‌وه، ورده‌کاری دیکه‌ی خه‌رجکردنی نازانرێت.
لە ساڵی 2014وە بە هۆی درووستبوونی شەڕی داعش و نەناردنی بەشەبوودجەی هەرێم لە لایەن بەغداوە و دابەزینی نرخی نەوت، هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی دارایی بوو.
دواتر حکومەتی هەرێم بڕیاری جێبەجێکردنی سیستمی پاشەکەوتی مووچەی دا، بەمەیش مووچەی فەرمانبەران بۆ نیوە و کەمتریش دابەزی.
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ״ئاژانس״ی ڕاگەیاند: ״بە دڵنیاییەوە داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیار دۆلارە، بەڵام جگە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكان كەس نازانێت چی بەسەر دێت.״
ئاماژەی بەوەش كرد: ״بە پێی بەدواداچوونەكانی ئێمە لە ساڵی 2014 تاوەكو ئێستا لە ڕێگەی بانكی كوردستان و بانكی جیهان كە هیی خۆیانە، هەرچی پارەی بانكەكان و پارەی كۆمپانیاكان و پارەی خەڵك و داهاتی هەرێم و پارەی فرۆشتنی نەوتی كەركوك و عەین زالەیە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كراوە.״
״ئەوەی من ئاگادار بم، حكومەتی عێراق ئەو پارەیەی كە نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هەورامی ڕەوانەی دەرەوەیان كردووە بە زۆرەملێ نیوەی پێ گەڕاندوونەتەوە، كە خۆی لە دە ملیار دۆلار دەدات.״ سۆران وای وت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێی باش نەبوو ناوی بهێندرێت بە ڕۆژنامەی ״ئاژانس״ی ڕاگەیاند: ״حكومەتی هەرێم جگە لە 378 ملیار دینار، كە مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانە هیچی تر ڕەوانەی وەزارەتی دارایی ناكات و وەزارەت ئاگاداری داهاتی هەرێم نییە.״
سەرچاوەكەی ״ئاژانس״ لە وەزارەتی دارایی، وتیشی: ״ئەو كاتەی نرخی بەرمیلێك نەوت بە ٢٠ دۆلار بوو حكومەت هەر تەنیا ٣٧٨ ملیار دیناری بۆ مووچە دابین دەكرد، ئێستاش كە نەوت سێ ئەوەندەی نرخی ئەو كاتەیە، حكومەت هەر ئەو پارەیە تەرخان دەكات، ناشزانرێت پارەكەی تر بۆ كوێ دەچێت״.
پەرلەمانتارێکی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، حکومەتی هەرێم قەرزی کۆمپانیاکان دەداتەوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات نازانێت حکومەت چەند پارە قەرزارە.
بەڵام بە پێچەوانەی ئەم قسانە ئومێد خۆشناو پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ״ئاژانس״ی وت: ״حكومەتی هەرێم مانگانە لە پاڵ مووچەی فەرمانبەران، حەقدەستی كۆمپانیاكانی نەوت و قەرزی كۆمپانیاكان دەداتەوە״.
وتیشی: ״نازانم حكومەتی هەرێم چەند قەرزارە و قەرزەكانی سەری چەند ماوە، بەڵام مانگانە بەشێكی زۆری قەرزەكانی دەداتەوە״.
״ئاژانس״ بۆ ئەم مەبەستە چەند جارێك پەیوەندیی كرد بە سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە، بەڵام ناوبراو وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە״.