فه‌رهاد غه‌ریب
دۆخی دوای ڕیفراندۆمه شكستخواردووه‌كه‌ی بارزانی، هاوكێشه‌ی هێز و سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له ناوخۆی و ده‌ره‌وه به ته‌واوی لاواز كردووه، پشكی شێری ئه‌م لاوازییه به‌ر پارتی دیموكرانی كوردستان و بارزانی ده‌كه‌وێت و به هۆیه‌وه ئاماده‌یه هه‌موو كارێك بكات تا ئه‌و شكست و لاوازییه‌ی پێ بشارێته‌وه یان لایه‌نی كه‌م له‌م قۆناغه ده‌ربازی بكات، دوایین جموجۆڵهكانیشی په‌نابردنه بۆ نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق كه بارزانی به دوژمنی كورد و نانبڕ و ئێرانچێتی وه‌سفی ده‌كرد.
دیداره‌كه‌ی مالیكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی نزیكی پارتی و سه‌ردانه‌كه‌ی قاسمی سوله‌یمانی بۆ لای به‌رپرسانی باڵای ئه‌و حزبه و لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یه‌كی ڕوونن له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو لایه‌نه، هه‌ڵبه‌ته له سیاسه‌تیشدا هیچ شتێك موسته‌حیل نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره بۆچی پارتی په‌نای برد بۆ مالیكی، له كاتێكدا به هۆی ئه‌و زاته‌وه دونیای لێ ڕه‌ش كردبووین و هه‌رچی به‌سه‌ر كوردستاندا هات، مالیكی تۆمه‌تبار ده‌كرا.
گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ لای مالیكی، وه‌ك ئه‌و جه‌نگاوه‌ره تێكشكاوه وایه كه له به‌ره‌ی جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه و نازانێت ڕوو بكاته كوێ، پارتی‌یش ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی مالیكی بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا، به‌ڵام گرفته‌كه بۆ پارتی سه‌خته، چونكه ئێستا مالیكییش ئه‌و سوارچاكه بەهێزەی ڕابردوو نییه بتوانێت هێزی هه‌ستانه‌وه ببه‌خشێت به جهنگاوەرێكی تێكشكاو، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا خۆشی زامدار و گرفتاره.
پارتی پێی وایه سه‌ركردن به كۆشی مالیكی‌دا- به‌بێ گوێدانه ڕابردوو، باشتره له‌و سیاسه‌ته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌یڕه‌وی ده‌كات، پارتی ده‌یه‌وێت به هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بێت له مەرج و سیاسه‌ته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕزگاری بێت، به تایبه‌تی له مه‌له‌فی ده‌ستبردن بۆ نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كان كه له‌وه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه پارتی ئاماده نییه سازشی له‌سه‌ر بكات بۆ هیچ لایه‌ك، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی باڵای پارتی مه‌ترسیی ئه‌وه‌شیان هه‌یه له ڕێگه‌ی جووڵاندنی دۆسێی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نه‌وت له چه‌ند ساڵانی ڕابردوودا كه عه‌بادی ده‌ستی كردووه به جووڵاندنی ئه‌م مه‌له‌فه، ڕووبه‌ڕووی دادگاییكردن و لێپرسینه‌وه‌ی توند ببنه‌وه، ئه‌م دۆسێیه بۆ مالیكییش ڕاسته و هه‌ردووكیان (بارزانی و مالیكی) وه‌كو دوو ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كه‌می عێراق تۆمه‌تی چه‌ندین دۆسێی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵاتیان له‌سه‌ره، بۆیه ڕه‌نگه ئه‌مه خاڵی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بێت بۆ نزیكبوونه‌وه‌یان له داهاتوودا تا بتواین هه‌رچۆنێك بێت باڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی بخه‌ن و نه‌هێڵن ببێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیران.
هه‌روه‌ها پارتی ده‌یه‌وێت به‌م نزیكبوونه‌وه‌یه له مالیكی و ئێران گه‌مه‌یه‌كی دیكه بكات كه له ئێستاوه ده‌سته‌كه‌ی لای گرووپه شیعه‌كان به تایبه‌تی عه‌بادی و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ئاشكرایه و پێش ململانێی هه‌ڵبژرادن ده‌یه‌وێت كارتی فشار له‌سه‌ر عه‌بادی و ئه‌مه‌ریكا به‌كار بهێنێت تا ده‌رگایه‌ك به ڕوویدا بكه‌نه‌وه و له‌و قه‌یرانه ده‌ربازی بكه‌ن كه به هۆی شكستی ڕیفراندۆمه‌وه تووشی بووه، به‌ڵام له‌مه‌یاندا پێ ناچێت عه‌بادی هیچ جۆره سازشێك بكات. ئه‌مه كاتێكدایه كه مه‌رجه‌كانی مالیكییش بۆ نزیكبوونه‌وه له پارتی، جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی عه‌بادی نییه و پارتی‌یش ئه‌م ڕاستییه باش ده‌زانێت، به‌ڵام كورد وته‌نی ئه‌وه‌ی که خه‌ریكه بخنکێ په‌نا بۆ چڵهپووشیش ده‌بات!