ئاژانس
پارتی دیموکراتی کوردستان هەرچەندە داهێنەری سوتاندنی پارەگای پارتە سیاسییەکان بووە بەڵام ئێستا بە بەرچاویانەوە بارەگاکانی خۆیان دەسوتێندرێت
پارتی بۆ یەکەمجار و لە ساڵی ٢٠٠٥ بارەگای یەکگرتووی ئیسلامیی لە دهۆک سوتاند لە ساڵی ٢٠١١ش جارێکی دیکە بارەگاکانی یەکگرتوو و بزووتنەوەی گۆڕانی لە چەند ناوچەیەک سوتاند لە ڕووداوی ١٧ی شوباتیش لە شاری سلێمانی، لە بەردەم لقی ٤ی پارتەکە خۆپیشاندان کرا ئەوان بە بیکەیسی تەقەیان لە خەڵک کرد و شەهید و بریندار هەبوو
پارتی لە بەغدا ئێستا هەمان ئەو شتەی بەسەر دێتەوە کە لە کوردستان بۆخۆی ئەنجامی دەدا ئەمەش پاش ئەوەی هۆشیار زێباری، ئهندامی مهكتهبی سیاسیی پارتی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی حورەی ئەمەریکی وتی: “پێویستە حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوز بکرێنە دەرەوە” , بە هێزی نایاسایی ناوی بردن کە هێرش دەکەنە سەر کونسوڵخانەکان.
ئەم قسانەی هۆشیار زێباری، سەرکردە و جەماوەری حەشدی شەعبیی لە عێراق تووڕە کرد داوایان کرد هۆشیار زێباری داوای لێبووردن بکات دواتریش هێرش کرایە سەر لقی ٥ی حزبەکە لە بەغدا و سوتێندرا.
بەڵام پارتی وەک کوردستان لەوێش بیکەیسی بە کار نەهێنا, تەنانەت هەڕەشەشیان نەکرد و دەستیان کرد بە سازشکردن هۆشیار زێباری هەر زوو لە قسەکانی خۆی پەشیمان بوویەوە چووە سەر كهناڵی العهد-ی سهر به قهیس خهزعهلی سهركردهی عهصائیبی ئههلی حهق و لەوێوە ڕایگەیاند دەربڕینەکانی خیانەتیان لێ کردووە و حەشدی شەعبی هێزێکی دەستوورییە و هیچکات نەیویستووە هێرشیان بکاتە سەر, پارتەکەشی لە بەغدا داوای کرد کێشەکە بە یاسا یەکلایی بکرێتەوە.
بەڕای تۆ گەر ئەو ڕووداوە لە کوردستان بوایە ئێستا هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان چی دەبوو؟
https://www.facebook.com/1207282812692955/videos/835019897240231