وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی: پشتگیریی ناكه‌ین
ئاژانس – شیروان محەمه‌د ئه‌مین
״نه‌خۆشخانه حكومییه‌كانی هه‌رێم، ته‌نها كێشه‌ی دكتۆر نییه، كێشه‌ی نه‌بوونی ده‌رمان و فه‌حس و تاقیگه‌و سۆنه‌ر و تیشكیان هه‌یه، بۆ هه‌ر پێویستییه‌ك به نه‌خۆش ده‌وترێت له ده‌ره‌وه په‌یدای بكه‌ن، كه‌واته نه‌خۆشخانه‌كانی به‌یانیان بۆ نه‌خۆش كراوه‌بێت یان داخراو جیاوازی نییه، ته‌نها ئه‌وه‌یه كه پزیشكێكی وه‌ك من به بێبه‌رامبه‌ر نه‌خۆش به‌ڕێده‌كات كه‌وابوو له نۆرینگه‌كه‌ی خۆم نه‌خۆش به‌ڕێبكه‌م باشتره״.
ئه‌مه وته‌ی كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی پزیشكه كه له نۆرینگه‌كه‌ی به‌بێبه‌رامبه‌ر نه‌خۆش ده‌بینێت.كه‌ژاڵ حه‌مید خۆشناو، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون، كه ماوه‌ی 24 ساڵه پزیشكه، له شاری هه‌ولێر نۆرینگه‌ی هه‌یه، وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، ڕۆژانه له كاتژمێر 4 تا 10ی شه‌و، ده‌توانێت تا 35 نه‌خۆش ببینێت.
له هه‌رێمی كوردستان له پاش ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی 72 كاتژمێر درا به حكومه‌ت، له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو 28ی ئازاری 2018 زۆرینه‌ی پزیشك و نه‌خۆشخانه‌كان له دژی پێنه‌دانی مووچه‌ی ته‌واوی بێ پاشه‌كه‌وت، بڕیاریان دا بایكۆتی ده‌وامی فه‌رمی بكه‌ن، هاوكات له دژی بڕیاری حكومه‌ت له‌سه‌ر شه‌قام خۆپیشاندانیان ده‌ست پێ كرد.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست ״ئاژانس״ كه‌وتوون، له كوردستان 7404 پزیشك و 993 نه‌خۆشخانه و بنكه‌ی ته‌ندرووستیی حكومی و زیاتر له 2100 نۆرینگه‌ی ئه‌هلی هه‌یه.
به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی هه‌رێم له ساڵی ڕابردوودا 18 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه، كه مانگانه ده‌كاته یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س، به‌م پێیه‌ش له ڕۆژێكدا 50 هه‌زار كه‌س چوون بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
كه‌ژاڵ ده‌شڵێت: ״له پاش بڕیاره‌كه‌م ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ش كه له ئێستادا سه‌ردانم ده‌كه‌ن، پاره‌یان لێوهرناگرم، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن بارودۆخی ژیانمان باشه و پاره ده‌ده‌ین، منیش ده‌ڵێم كه بایكۆتی ده‌واممان كردووه و به‌یانیان له‌سه‌ر شه‌قام ڕاده‌وه‌ستین، له‌به‌ر هه‌ژاری نییه، ته‌نها هه‌ڵوێسته بۆ پشتوانی له ماف و داواكاری هاوكاره‌كانم، كارمه‌ندی ته‌ندرووستیمان هه‌یه، مووچه‌كه‌ی 400 هه‌زار دیناره و به‌شی كرێ خانووه‌كه‌ی ناكات .״
״ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه بڕیار ده‌ده‌م به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ هه‌موو كه‌سێك نۆرینگه‌كه‌م كراوه بێت به‌ڵكو له دوای شه‌ڕی داعش، زیاتر له هه‌زار فایلی نه‌خۆش له كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌م هه‌یه، كه به‌رده‌وام به‌بێ به‌رامبه‌ر سه‌ردانم ده‌كه‌ن، ئێستاش له‌م دۆخه‌دا نۆرینگه‌كه‌م كرد به‌بێ به‌رامبه‌ر، تا جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان به پێدانی مووچه‌ی ته‌واوی به‌بێ پاشه‌كه‌وت و شكاندنی بایكۆت خزمه‌ت ده‌كه‌م״، كه‌ژاڵ وای وت.
ئه‌و ئامانج له ئاشكراكردنى ئه‌و كاره‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه هاوپیشهكانى هاوشێوه‌ى ئه‌و نۆرینگه‌كانیان بكه‌نه بێبه‌رامبه‌ر.
كه‌ژاڵ حه‌مید، له باره‌ى نرخی پێشووى نۆرینگهكهیهوه وتى: ״پێشتر نرخی نۆرینگه‌كه‌م بۆ نه‌خۆش 15 هه‌زار دینار بوو، سه‌ندیكای پزیشكان نیگه‌رانن، كه به پێی نرخی دیاریكراوی ئه‌وان بۆ بڕوانامه‌كه‌م، ده‌بێت 25 هه‌زار دینار وه‌ربگرم، به‌ڵام نۆرینگه‌ی خۆمم هه‌یه و ته‌نها كرێی سكرتێره و كارگوزار و پاسه‌وان ده‌ده‌م.״ وتیشی: ״ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌بێت چه‌ند پزیشكێكی یاریده‌ده‌ر ده‌هێنمه لای خۆم بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كان بكه‌ین و زۆرترین كه‌س ببینین״.
وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى پێی وایه ئه‌و پزیشكه ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت، خزمه‌تى نه‌خۆش بكات، باشتر بوو له ده‌وامى به‌یانیاندا بیكات نه‌وه‌ك، بایكۆت بكات.
خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״بڕیاری ئه‌و دكتۆره‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا نییه و پشتگیریی ناكه‌ین، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ژار بكه‌ن، باشتر وا بوو له جیاتی ئه‌وه‌ی ئێواران له نۆرینگه كار بكات، ده‌وامی به‌یانی بكات، چونكه به پێی زانیارییه‌كانم پزشكێكی پسپۆڕ له ئێواراندا كه‌متر له 20 نه‌خۆش ده‌بینن، به‌ڵام هیچ پزیشكێك نییه له ده‌وامی به‌یانیان كه‌متر له 70 نه‌خۆش ببینێت.״
وتیشی: ״ئێستا كه به‌ڵێنی چاكکردنی مووچه دراوه، ده‌بێت هه‌موو پزیشكان و كارمه‌ندان له هه‌فته‌ی ئایینده‌وه ده‌وامی ئاسایی خۆیان بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه ڕێكاری ئیداری ده‌گرینه به‌ر״.