١٨يان هی یەکێتیین
ئاژانس – سه‌لام هانهنی
فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردووی دەستپێکی خولی پێنجەمی پەرلەماندا ٤٨ پڕۆژەیاسایان پێشەکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە، به‌ڵام جگه له دوو پڕۆژه‌یان ئه‌وانی تر ڕه‌ت کراونه‌ته‌وه، لە کاتێکدا لەو حەوت مانگەدا مووچەی پەرلەمانتاران زیاتر لە شەش ملیار دینار بووە.
بە سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ٤٨ پڕۆژەیاسا پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کراوە، بەڵام سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕەتی کردووەتەوە هیچیان بخرێنە بەرنامەی کارەوە و تەنها یاسای سەرۆکایەتیی هەرێم و درێژکردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێم تێپەڕێندراوە.
لوقمان حه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״وه‌ك فراكسیۆنه‌كه‌مان به ته‌نها 18 پڕۆژه‌یاسامان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، ئه‌وە كه‌مته‌رخه‌مییه له لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه.״
وتیشی: ״پڕۆژەکان لە خزمەت خەڵکدان لە بەرژەوەندیی خەڵکدان، بەڵام سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە چ مەبەستێک ڕەتی کردوونەتەوە نازانین.״
یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی هەرێم یەکەم پڕۆژەی ئەم وەرزەی پەرلەمان بوو کە لە کاتی دانوستانه‌کاندا بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت له لایەن گۆڕانەوە پێشکەش کراوە و تێپەڕێندراوە.
جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״تاكو ئێستا هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌كمان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نه‌كردووه، چاوه‌ڕوانین كه بارودۆخی هه‌رێم ئاسایی بێته‌وه.״
وتیشی: ״بە هۆی سەرقاڵیی لایەنەکانەوە بە پێکهێنانی حکومەت کار لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایانە نەکراوە.״
یاسای دووەم دەرکردن و هەمووارکردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان بوو کە ماوەی کارکردنیان درێژ کرایەوە.
كاوه عەبدولقادر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ و ئه‌ندامی لیژنه یاسایی بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״وه‌ك فراكسیۆنه‌كه‌مان پێنج پڕۆژه‌یاسامان ته‌قدیمی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه، به‌ڵام پشتگوێ خراون و نه‌خراونه‌ته به‌رنامه‌ی کاره‌وه.״
به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تیش بیداته لیژنه‌ی یاسایی و دواتر به هه‌ردووكیانه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند بكرێت یان ڕه‌ت بكرێته‌وه.
کاوە وتیشی: ״هه‌ر پڕۆژه‌یاسایه‌ك پێشکەشی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت ده‌بێت سه‌رۆكایه‌تیش بینێرێت بۆ لیژنه‌ی یاسایی، به‌ڵام هیچ پڕۆژه‌یاسای نه‌ناردووه و ئه‌مه كارێكی نایاساییه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌یكات.״
ڕەتکردنەوەی ئەو پڕۆژەیاسایانە لە کاتێکدایە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا زیاتر لە شەش ملیار دیناریان وەک مووچە وەرگرتووە.
ڕووپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״پێنج پڕۆهیاسامان هه‌بووه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كۆی گشتیش 48 پڕۆژه‌یاسا دراوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام ته‌نها یه‌ك پرۆژه‌ش نه‌نێردراوه بۆ لیژنه‌ی یاسایی.״
״پڕۆژەکان نەدراونەتە لیژنەی یاسایی، ئەوەش بە مانای ڕەتکردنەوەیان دێت، چونکە دەبێت لە وەرزی دووەمدا فراکسیۆنەکان دووبارە پڕۆژەیاسا پێشکەش بکەنەوە.״ ڕووپاک ئەحمەد وای وت.