ئاژانس
خانمە دیزاینەر پەرژاڵ فەرەج ڕایدەگەیەنێت کە کۆلێکشنێکی نوێی دیزاینی ئامادەیە و بەنیازە لە نەورۆزدا بیخاتە بازاڕەوە.
پەرژاڵ فەرەج لە بارەی دیزاینەکانییەوە وتی: “دیزاینەکانی من جلوبەرگی مۆدەن و زیاتر عەزییە کە بە ستایلی تایبەت دیزاینی دەکەم و لە کارگەکەمدا دواتر دروستی دەکەین، ئێستاش ژمارەیەک دیزاینی نوێم ئامادەیە کە بەنیازم لە نەورۆزدا بڵاویان بکەمەوە و بیخەمە بەردەست کڕیارەکانم.”
پەرژاڵ لە بارەی ستایلی گونجاو بۆ ڕۆژی ڤالانتاین وتی: “هەرچەندە بە ڕای من دانانی ڕۆژێک بۆ خۆشەویستی بەس نییە چونکە تۆ کاتێک لە پەیوەندیدایت دەبێت هەموو ڕۆژێکت هەر خۆشەویستی بێت، بەڵام گرنگە لە گەڵ کۆی گشتیی خەڵکدا ئەم یادە بکەیتەوە و گوڵێک یان شیرینی بۆ خۆشەویستەکەت ببەیت، بەڵام مەرج نییە تەنها لەبەر ئەم ڕۆژە ڕەنگی سوور ببپۆشیت، چونکە ئەو ڕەنگە وەک ستایلێک هەموو کاتێک جوانیی خۆی هەیە.”
پەرژاڵ فەرەج (٣٠ ساڵ) لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و یەکێکە لە دیزاینەرە بەناوبانگەکانی جلوبەرگ.