ئاژانس
هونەرمەند نەریمان بابان پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (هیچ مەڵێ) بڵاو کردەوە، بەڵام چەند بەرهەمێکی هونەریی دیکەشی بە دەستەوەیە و بڕیارە لە مانگی داهاتوداو ڤیدیۆکلیپێکی نوێ بڵاو بکاتەوە.
هونەرمەند باسل سەباح کە کاری ئاوازدانانی بۆ بەرهەمەکە کردووە بە “ئاژانس”ی وت: “نوێترین بەرهەمی هونەرمەند نەریمان بابان گۆرانییەکە بە ناوی (چاو) کە لە ستۆدیۆی ئەڤین لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا تۆمار کراوە و بڕیاریشە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کلیپی بۆ بکات.”
باسل سەباح وتیشی: “ئەم بەرهەمە یەکێکی دیکەیە لە زنجیرە بەرهەمەکانی نەریمان بابان کە تاک تاک کاریان لەسەر دەکات، تێکستی گۆرانییە نوێیهکەشی باس لە هەستی خۆشەویستی و بێوەفایی دەکات کە خۆم بۆم داناوە و شێوازی کارەکە زۆر مۆدێرن و تازەیە و لە ستایلی پێشووی کارەکانی جیاوازە.”
هونەرمەند نەریمان بابان لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٨٣وە سەرقاڵی کاری هونەرییە، ئێستاش لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات و چەند ئەلبووم و بەرهەمێکی هونەریی زۆری هەیە.