9 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بریندار و پرسه‌ی پێشمه‌رگه قه‌رزداره
ئاژانس – شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
چوار ساڵ پێش ئێستا پەرلەمانی کوردستان بڕیارێکی ٢١ خاڵی بۆ زیاتر خزمەتکردنی پێشمەرگە دەرکرد، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە و بە پێچەوانەشەوە حکومەتی هەرێم زیاتر لە ٩ ملیار دیناری بریندار و پرسەی پێشمەرگە شەهیدەکان قەرزدارە، وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت هۆکارەکەی قەیرانی داراییە.
په‌رله‌مانی كوردستان له ڕۆژی 23ی ته‌مووزی 2014 بڕیاری ژماره 19ی به 21 خاڵ ده‌ركرد، كه تایبه‌ته به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ئامانجی باشتركردنی گوزه‌رانی پێشمه‌رگه، به گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره مووچه‌ی پێشمه‌رگه هاوتای مووچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كرێت و كه‌مترین مووچه‌ی پێشمه‌رگه 870 هه‌زار دینار ده‌بێت. ئەوەش هاتووە، کە پێویسته ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی خه‌رج بكرێت، پێداچوونه‌وه به پله‌ی سه‌ربازیدا بكرێت، نه‌سریه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یه‌ك بخرێت، مووچه‌خۆری بێ ده‌وام نه‌هێڵدرێت، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی شه‌هید ده‌بن له ڕێوڕه‌سمی شایسته‌دا به خاك بسپێردرێن و هاوكاریی ماددی خانه‌واده‌كانیان بكرێت.
به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״لەو ٢١ خاڵە تەنها ئەوە جێبەجێ کراوە کە وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم وەزارەت دەبێت بۆ وەرگرتنی مووچە.״
بڕیاری ژمارە ١٩ لە سەرەتای درووستبوونی شەڕی داعش دەرکرا و وەک پاڵپشتییەک بۆ پێشمەرگە سەیر کرا کە لە سەرەتای شەڕێکی چوارساڵەدا بوو.
شیلان جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان بە ״ئاژانس״ی ڕاگەیاند، 500 خێزانی شه‌هید ئه‌و ٥ ملیۆنەیان وەرنەگرتووە کە لە جیاتی پرسەکە وەریان دەگرت و نزیكه‌ی 7 هه‌زار برینداریش ١ ملیۆن دینارەکەیان وەرنەگرتووە.
وتیشی: ״وەزیری دارایی بەڵێنی داوە لەگەڵ باشتربوونی بارودۆخی دارایی ئەو قەرەبووە بکرێتەوە.״
لە زانیارییەکانی سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگەی پەرلەمان دەردەکەوێت ئەو پارەیەی حکومەت قەرزاری پێشمەرگەی بریندار و کەسوکاری شەهیدانە بڕی 2 ملیار و 500 ملیۆن دیناری پرسەیە و، ٧ ملیار دیناری بریندارانیشە.
ئه‌حمه‌د له‌تیف، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی 70 بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״بڕیاری ژماره 19ی په‌رله‌مان، تاكو ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه و هیچ دەرماڵەیەکی مەترسی و بڕوانامە و منداڵ خەرج ناکرێت و پلەبەرزکردنەوەش وەستابوو.״
هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی داعشدا هەزار و ٧٠٠ شەهید و نزیکەی دە هەزار برینداری دا.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״بڕیاری ژماره 19 كه زۆربه‌ی خاڵه‌كان په‌یوه‌نددارن به باشترکردنی گوزەرانی پێشمه‌رگه بڕیار بوو له پاش شه‌ش مانگ له ده‌رچوونی له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست بڕیاره‌كه ڕاگیرا.״
وتیشی: ״وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌مباره‌وه نووسراوی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه و له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره.״