لە ئەفغانستانەوە بۆ سوریا
وه‌رگێڕانى: ئیبراهیم ئەحمەد حسێن
به درێژایى ساڵانى ڕابردوو ڕوسیا هه‌وڵی داوه ئیمپڕاتۆرییه‌ته ونبووه‌كه‌ى له‌ناو خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بونیاد بنێته‌وه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى زۆرێك له سه‌نگه هه‌رێمایه‌تییه‌كه‌ى و ڕۆڵه كاراكهى له ده‌یه‌كانى ئه‌م دواییانه‌دا له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مەریكا له ده‌ست دا. ده‌كرێت بشڵێین هه‌م ویستى ڤلادیمێر پوتین بۆ گێڕانه‌وه‌ى ڕۆڵى كاراى وڵاته‌كه‌ى له‌ناو پرسه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هاتووەته دى، هه‌میش سه‌نگى هه‌رێمایه‌تیى ڕوسیا بایه‌خێكى ستراتیژیى په‌یدا كردووه و خۆى له سه‌رجه‌م پرسه‌كانه‌وه گلاندووه.
له‌میانى بونیادنانه‌وه‌ى ڕۆڵى خۆى و به‌هێزكردنى قهڵهمڕهوییهكهى و دووباره دروستكردنه‌وه‌ى پهیوهندییهكانیشى له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپهیمانانهدا كه له‌ده‌ستى دابوون، ڕوسیا كه‌ناڵى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه ئیسلامییانه‌دا دروست ده‌كات كه وه‌ك ڕه‌وتێك له‌پێناو گرتنه ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدا به ئامرازى نوێ سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، تا دواجار ببنه یه‌كێك له‌و گرهوانهى مۆسكۆ بۆ جێبه‌جێكردنى ستراتیژه‌كه‌ى پشتیان پێ ده‌به‌ستێت.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ش هه‌م وێنه‌یه‌كى گشتگیر له‌باره‌ى سیماكانى په‌یوه‌ندى نێوان ڕوسیا و ئه‌و بزووتنه‌وه ئیسلامییانه‌ى جیهانى عه‌ره‌بى ده‌خاته‌ڕوو، هه‌میش جیاوازییه‌ك له‌نێوان سیاسه‌تى یه‌كێتیى سۆڤێت و سیاسه‌تى ئێستاى ڕوسیادا ده‌كات، جێگاى ئاماژه‌پێكردنیشه ئه‌م بابه‌ته سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان ناگرێته‌وه، به‌وپێیه‌ى هه‌ندێك بزووتنه‌وه و ڕه‌وتى ئیسلامى هه‌ن وه‌ك ئه‌وانه‌ى له سوریا ده‌جه‌نگن، دوژمنى سه‌ره‌كیى ورچى ڕوسین و ناكرێت ده‌ست بخاته نێو ده‌ستیان یاخود پردى به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵدا درێژ بكات.
پوتین په‌ند وه‌رده‌گرێت: دوژمنى كۆن بووەته هاوپه‌یمان له ئه‌فغانستان
بیست و نۆ ساڵ به‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى یه‌كێتیى سۆڤێت له ئه‌فغانستان تێپه‌ڕیوه به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى ده ساڵى لهشكركێشیهكهیدا هیچكام له ئامانجه‌كانى به‌دى بهێنێت. كاتێك چووه ده‌ره‌وه هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ى و قه‌ڵه‌مڕه‌وییه سیاسییه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ى ژماره‌ى كوژراوانى ئه‌و جه‌نگه گه‌یشته نزیكه‌ى 1.5 ملیۆن كوژراو، هاوكات تێچووه‌كه‌شى گه‌یشته دوو ملیار دۆلار له ساڵێكدا.
زیانه گه‌وره‌كه تێكشكانهكهى و كشانه‌وه‌ى نه‌بوو له‌پاش ده ساڵ له جه‌نگ، به‌ڵكو ئه دوژمنایه‌تییه بوو كه له‌گه‌ڵ به‌شێكى به‌رفراوانى ئه‌و بزووتنه‌وه ئیسلامییه جیهادییانهدا دروستبوو كه ئه‌وكات پێیان ده‌وتن موجاهیدانى ئه‌فغان و موجاهیدانى عه‌ره‌ب. ئه‌وه‌بوو دوژمنایه‌تییه‌كه په‌لى بۆ سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان به جیاوازیى ئایدۆلۆژیایانه‌وه كێشا، ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تى گه‌وره‌ى وه‌ك ئه‌مەریكا و سعودیه‌وه بۆ به‌رده‌وامبوونى هێرشه‌كانیان دژ به یه‌كێتیى سۆڤێت پاڵپشتى سیاسى و داراییان لێده‌كرا.
ده‌كرێت بشڵێین ئه‌و جه‌نگه، كه تیایدا یه‌كێتیى سۆڤێت قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆى له‌ده‌ستدا و ڕێگاى بۆ لهبهریهكههڵوهشانهوهى خۆشكرد و به‌بێ هیچ نرخێكى سیاسى دوژمنایه‌تییه‌كى كرد به‌تووشیه‌وه، له یاده‌وه‌رى زۆرێك له ڕوس و فه‌رمانڕه‌واكانى مۆسكۆى دواى «گۆرباچۆڤ»دا بوو به په‌ندێكى ڕه‌گ داكوتاو تا دواجار باوه‌ڕى ئه‌وه‌یان لادروست بوو كه پێویسته ستراتیژێكى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌دیهێنانى قه‌ڵه‌مڕه‌وى به‌بێ خۆگلاندن له كرده‌وه‌ى سه‌ربازیى ڕاسته‌وخۆ – ته‌نها له‌كاتى پێویستدا نه‌بێت – دابڕێژن، ئه‌مه جگه له دروستكردنى كه‌ناڵى په‌یوه‌ندیى هه‌میشه‌یى له‌گه‌ڵ ئیسلامییه كاراكانى وڵاته‌كه‌یان، ئه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌مڕه‌وى مۆسكۆدا یه‌كتر ده‌بڕن، تا وه‌ك كارتێكى براوه په‌ل به قه‌ڵه‌مڕه‌وى ڕوسى له ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى خۆیاندا بهاوێژن.
ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌ركه‌وت كه ڕوسیا قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆى له ئه‌فغاستان به‌بێ تێوه‌گلان له كرده‌وه‌ى سه‌ربازیى ڕاسته‌وخۆ بونیادنایه‌وه، ئه‌وه‌بوو له‌پاش ڕووداوه‌كانى 11ـى ئه‌یلولى 2001 مۆسكۆ ڕه‌تیكرده‌وه بچێته نێو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌وه كه ئه‌مەریكا سه‌ركردایه‌تى ده‌كرد، هاوكات له‌پێناو به‌كارهێنانى قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆى بۆ جێ پێ قایمكردن تیایدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كانى وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان پته‌وكرد.
ئه‌م كاره‌ش له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رى هه‌واڵگرى ڕوسى ڤلادیمێر پوتین – ه‌وه ئه‌نجامدرا، كه دواتر بووه سه‌رۆكى ڕوسیا، به‌وپێیه‌ى ستراتیژێكى نوێى به‌مه‌به‌ستى دروستكردنه‌وه‌ى قه‌ڵه‌مڕه‌وى ڕوسیا له ژماره‌یه‌ك له‌و پرسانه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا داڕشت كه پێشتر له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مەریكا لێیان كشابۆوه، وه‌ك كارتێكى سه‌ركه‌وتووش بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كانى به‌كارهێنا، تاوه‌كو به‌بێ خۆگلاندن له كرده‌وه‌ى سه‌ربازیى ڕاسته‌وخۆ یاخود خوڵقاندنى دوژمنایه‌تى هه‌میشه‌یى له‌گه‌ڵیاندا قه‌ڵه‌مڕه‌وى ڕوسیا له‌و وڵاته‌دا به‌دى بهێنێت.
ئه‌مه‌ش به‌ڕوونى له سیاسه‌تى ڕوسیا به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له ئه‌فغانستان ده‌ركه‌وت، كه له دوژمنایه‌تى سه‌ربازى و جه‌نگه‌وه گۆڕا بۆ له‌ئامێزگرتنى سیاسى و سه‌ربازى، تا دواجار به‌رده‌وام ببێته ئه‌و كارته سهركهوتووهى كه له‌به‌رامبه‌ر سنوورداركردنى قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئه‌مەریكا له كابوڵ، ڕوسیا بۆ قایمكردنهوهى جێ پێى خۆى له ئه‌فغانستان به‌كاریبهێنێت.
دواى تۆمه‌تباركردنى ڕوسیاش له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئه‌مەریكا له ئه‌فغانستان «جه‌نه‌راڵ جۆن نیكلسن»ه‌وه به‌وه‌ى له‌ڕێگاى پێدانى چه‌كه‌وه پاڵپشتى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان ده‌كات، بابه‌ته‌كه گومانى له‌سه‌ر نه‌ما، ئه‌وه‌بوو له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ «بى بى سى»ـى به‌ریتانى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: چه‌كه‌كانمان هێنایه یه‌كێك له باره‌گاكانمان، كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده ئه‌فغانییه‌كانه‌وه ڕاده‌ستمان كرابوو، پێیان ڕاگه‌یاندین كه ڕوسیا داویه‌تى به تاڵیبان. ئه‌مه جگه له‌و ڕاپۆرته‌ى «سى ئێن ئێن» بڵاویكرده‌وه و به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندى كه بزووتنه‌وه‌كه بههاریكاریى ئێران یاخود له‌ڕێگاى تاجیكستانه‌وه چه‌كى له ڕوسیا وه‌رگرتووه تا ڕووبه‌ڕووى چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش له ئه‌فغانستان ببێته‌وه.
پاڵپشتى سه‌ربازیى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانیش ته‌نها له ڕوسیادا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو چه‌ند لایه‌نێكى نێوده‌وڵه‌تى دیكه‌ش تیایدا به‌شدارن، دیارترینیان ئێرانه، كه وه‌ك یه‌كێك له بژارده ستراتیژییه‌كان بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى داعش ته‌ماشاى بزووتنه‌وه‌كه ده‌كات.
روسیاش ته‌نها به پاڵپشتى سه‌ربازیى تاڵیبانه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو له‌ڕێگاى چاوپێكه‌وتنى نهێنى و ئاشكراى نێوان سه‌ركرده‌كانى بزووتنه‌وه‌كه و به‌رپرسانى ڕوسه‌وه پاڵپشتى سیاسیشى ده‌كات و هه‌ماهه‌نگییه‌كى به‌رده‌وام له‌نێوانیاندا هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش ئهمەریكاى بێزار كردووه و ئه‌وه‌ش به توڕه‌یى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مەریكا «جه‌یمس ماتیس» به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕوسیا و بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانه‌وه دیاربوو.
هه‌وڵه‌كانى ڕوسیا بۆ به‌كارهێنانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى فشارخستنه سه‌ر چین و پاكستان – یشى گرتۆته‌وه تا ناوى هه‌ندێك كه‌سایه‌تى تاڵیبان له لیستى سزاكانى ئه‌مەریكا بسڕنه‌وه و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌كارهێنانى بزووتنه‌وه‌كه وه‌ك قه‌ڵغانێكى پێویست له جه‌نگى دژ به داعش ئاماده بكه‌ن.
كاتێكیش مۆسكۆ بووه سه‌رپه‌رشتیارى دانووستانه‌كانى ئاشتى له ئه‌فغانستان، وه‌ك سه‌رپه‌رشتیكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئه‌یلولى ڕابردوو به‌ئاماده‌بوونى فه‌رمى سه‌ركرده‌كانى تاڵیبان له‌پاڵ نوێنه‌رى گه‌لێك له ده‌وڵه‌تانى دراوسێدا، ڕۆڵى ڕوسیا له ئه‌فغانستان هه‌نگاوى به‌ره‌و ڕووبه‌رى قه‌ڵه‌مڕه‌وى نوێ هه‌ڵنا.
جیهادى ئیسلامى و حه‌ماس… كارته براوه‌كانى ڕوسیا له فه‌ڵه‌ستین
له‌ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردوودا ڕوسیا هه‌وڵیداوه دۆخى دووره‌په‌رێزى هه‌رێمایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس بۆخۆى بقۆزێته‌وه، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ى ئیداره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ ده‌نگى لێ دابڕى و هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانى خسته نێو لیستى تێرۆره‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگاى درێژكردنى ده‌ستى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حه‌ماس و زیندووكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵیدا، كه تاوه‌كو ئێستا قهڵهمڕهوییهكى گه‌وره‌ى له‌نێو كه‌رتى غه‌زه‌دا هه‌یه.
له‌كاتێكیشدا ئه‌مەریكا لێدوانى دوژمنكارانه‌ى دژ به بزووتنه‌وه‌كه ده‌دا، ڕوسیا به‌شێوه‌یه‌كى كاراتر هه‌نگاوى به‌ئاڕاسته‌ى كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵنا، ئه‌وه‌بوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا پێشوازى له به‌ڵگه‌نامه سیاسییه نوێیه‌كه‌ى حه‌ماس كرد و به «هه‌نگاوێك به ئاڕاسته‌ى دروست» ناوزه‌ندى كرد.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له ساڵى 2015ه‌وه هیچ ساڵێك تێپه‌ڕ ناكات گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌ماس سه‌ردانى مۆسكۆ نه‌كات، دواهه‌مینیشیان سه‌ردانى شاندێكى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس به‌سه‌ركردایه‌تى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى «مو‌سا ئه‌بو مه‌رزوق» بوو له 25ـى حوزه‌یرانى ڕابردوودا، كه له باره‌گاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه چاویان به نوێنه‌رى سه‌رۆكى ڕوسیا له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه «میخائیل بۆ‌گدانۆڤ» كه‌وت.
له‌دواى ئه‌وه‌شى باڵیۆزى ڕوسیا له ئێران لوان گاگاریان ڕایگه‌یاند «حه‌ماس یه‌كێكه له نوێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین و بزووتنه‌وه‌یه‌كى نیشتمانییه و مۆسكۆش به تێرۆریستى له‌قه‌ڵه‌م نادات»، په‌یوه‌ندى هه‌ردوولا شێوه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌رگرتووه، به‌جۆرێك كه لێدوانه‌كه‌ى باڵیۆزى ڕوسیا ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ى ڕوسیا وه‌ك لایه‌نێكى بنه‌ڕه‌تى له هه‌ر دانووستانێكى په‌یوه‌ست به پرسى فه‌ڵه‌ستیندا پشتى حه‌ماس ده‌گرێت.
ئه‌م لاوانهوهیهى ڕوسیاش پێشوازییه‌كى گه‌وره‌ى له‌لایه‌ن ئه‌و سه‌ركردانه‌ى حه‌ماسه‌وه لێكرا كه له زنجیره‌یه‌ك لێدواندا داواى نزیكبوونه‌وه‌یان له ڕوسیا ده‌كرد. له‌دواى سه‌ردانه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان و چاوپێكهوتنهكانى نێوان سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى حه‌ماس «ئیسماعیل هه‌نیه« و جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا «میخائیل بۆ‌گدانۆڤ»یشه‌وه، كه تیایدا تاووتوێى پرسه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانى هه‌ردوو وڵات و به‌ڵگه‌نامه سیاسییه‌كه‌ى بزووتنه‌كه ده‌كه‌ن، خه‌ریكه سیماكانى پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتییه‌كى نوێ له‌نێوانیاندا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
لاى خۆیشیه‌وه ڕاوێژكارى سیاسیى پێشووى سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسى حه‌ماس «ئه‌حمه‌د یوسف» له لێدوانێكدا كه پێگه‌ى «ئه‌لمۆنیتۆر» بڵاویكردۆته‌وه پێشبینییه‌كانى بزووتنه‌وه‌كه‌ى سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕوسیا ده‌خاته‌ڕوو به‌وه‌ى: حه‌ماس به‌ئاڕاسته‌ى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕوسیا هه‌نگاو ده‌نێت، تاوه‌كو ڕووبه‌ڕووى ئه‌و فشارانه ببێته‌وه كه ڕه‌نگه له قۆناغى داهاتوودا له‌لایه‌ن هێزى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌وه دووچارى ببێته‌وه، وه‌ك ئه‌مەریكا و ئیسرائیل.
به‌لاى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسه‌وه ڕوسیا بۆته په‌سه‌ندترین دانووستانكار، كه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى پرسى فه‌ڵه‌ستین ده‌یخاته لاى سه‌ره‌وه و بگره له سه‌ختترین قه‌یرانه‌كاندا په‌ناى بۆ ده‌بات، بۆ نمونه له‌میانى سه‌ردانه‌كه‌ى ڕاوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مەریكا «جارید كۆشنه‌ر» و نوێنه‌رى دۆناڵد تره‌مپ بۆ دانووستانى نێوده‌وڵه‌تى «جه‌یسن گرینبلات»دا بۆ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، شاندێكى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیش سه‌ردانى ڕوسیاى كرد تاوه‌كو بانگهێشتى ئه‌و وڵاته بكات بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و سهفقهیهى كه به سه‌فقه‌ى سه‌ده ناوبانگى ده‌ركردبوو.
ئه‌و سه‌ردانه‌ش خزمه‌تى ڕوسیاى كرد و قهڵهمڕهوییهكى به‌رفراوانى له‌نێو پرسى فه‌ڵه‌ستیندا پێ به‌خشى، جه‌ختیشى كرده‌وه له‌وه‌ى ئه‌مەریكا تاكه یاریزانى نێو ئه‌و پرسه نییه، به‌ڵكو مۆسكۆش له‌ڕێگاى پهیوهندییهكانیهوه له‌گه‌ڵ لایه‌نى كاراى فه‌ڵه‌ستینیدا، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه حه‌ماس، خاوه‌نى قهڵهمڕهوییهكى به‌رفراوانه.
روسیا به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حه‌ماس دروست بكات تاوه‌كو پێگه‌ى خۆى له‌ناوخۆى فه‌ڵه‌ستین به‌هێز بكات، به‌ڵكو په‌لى بۆ بزووتنه‌وه‌ى جیهادى ئیسلامى – یش هاویشتووه، كه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا له 10ـى ئابى ڕابردوو شاندێكیان بهبانگهێشتنامهیهكى فه‌رمى سه‌ردانى مۆسكۆى كرد و ڕایگه‌یاند «سه‌ردانه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و هیواداره ڕوسیا ڕۆڵێكى ئه‌رێنى له پشتیوانیكردنى پرسى فه‌ڵه‌ستین و هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆى سه‌ر غه‌زه بگێڕێت».
به‌پێى شرۆڤه‌كارى فه‌ڵه‌ستینى «هانى حه‌بیب»یش بێت: ئه‌و جۆره سه‌ردانانه ده‌رئه‌نجامى سیاسه‌تێكى پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌تى ئه‌مەریكایه، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى دۆناڵد تره‌مپ به‌رامبه‌ر دۆسیه‌كانى قودس و په‌نابه‌ران وه‌ریگرتووه، لاى خۆیشیه‌وه ڕوسیا سه‌فقه‌ى سه‌ده ڕه‌تده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستى فه‌ڵه‌ستین به‌هێز ده‌كات.
خۆى له‌خۆیدا پێداگریى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیاش له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌كه ئاماژه‌یه‌كى ئێجگار گرنگه به‌وه‌ى مۆسكۆ له‌پێناو به‌هێزكردنى قه‌ڵه‌مڕه‌وى خۆى و تهنگهتاوكردنى ڕۆڵى ئه‌مەریكادا گره‌و له‌سه‌ر گروپه ئیسلامییه‌كان ده‌كات، كه له‌ئێستادا ئه‌مەریكا له‌سایه‌ى ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ى له‌گه‌ڵ زیاتر له لایه‌نێكى پرسى فه‌ڵه‌ستیندا خوڵقاندوویه‌تى، به‌شێك له قهڵهمڕهوییهكهى له‌ده‌ستداوه.
حیزبوڵڵا… گره‌وى ڕوسیا له ناوخۆى لوبناندا
لێكنزیكبوونه‌وه‌ى ڕوسیا و ئێران له زۆرێك له پرسه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌نێوان حیزبوڵڵا و مۆسكۆ هه‌بووه، كه به‌شداربوونى هه‌ردوولا له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ى پاڵپشتى مانه‌وه‌ى ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د ده‌كات، هێنده‌ى تر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى به‌هێز كردووه.
ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ى نێوان حیزبوڵڵا و ڕوسیاش به هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانى نێوان چه‌كدارانى حیزبوڵڵا و ئه‌فسه‌رانى ڕوسه‌وه له سوریا دیاره، كه به‌پێى ڕۆژنامه‌ى «الاخبار»ـى لوبنانى بێت، ڕێكخراوه‌كه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمى و ڕاسته‌وخۆى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانى باڵاى ڕوسیا ئه‌وكاته ئه‌نجامداوه كه تاووتوێى دوایین شه‌ڕى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى حه‌ڵه‌ب – یان كردووه.
جه‌نگى ته‌مموزى 2006 له‌نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى نێوان ڕێكخراوه‌كه و ڕوسیاى به‌هێزكرد، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ى پاڵپشتى سه‌ربازیى پێشكه‌شى حیزبوڵڵا كرد، جا به پێدانى مووشه‌كى كۆرنێت بێت یاخود سه‌ردانى پسپۆڕانى سه‌ربازیى ڕوس بۆ باشوورى لوبنان، كه دواجار له‌سایه‌ى ئه‌و پاڵپشتییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوولادا هاته كایه‌وه.
حیزبوڵڵاش به‌ئاشكرا ئاره‌زووى ئه‌وه ده‌كات ڕوسیا له‌ناوخۆى لوبناندا ئاماده‌یى هه‌بێت، به‌وپێیه‌ى جموجووڵه ناوخۆییه‌كانى په‌رله‌مانتارانى ڕێكخراوه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه فشار ده‌كه‌ن تا له‌بوارى سه‌ربازیدا له‌برى ئه‌مەریكا پشت به ڕوسیا ببه‌سترێت.
ئه‌وه‌ش به‌ڕوونى له لێدوانه‌كانى په‌رله‌مانتار «نه‌واف موسه‌وى»دا ده‌ركه‌وت كاتێك وێنه‌یه‌كى سه‌رتاسه‌ریى دیدگاى حیزبوڵڵاى به‌رامبه‌ر مۆسكۆ كێشا و ڕایگه‌یاند «بۆچى له‌برى ئه‌وه ڕوونهكهینه خۆرهه‌ڵات به‌ئاڕاسته‌ى ڕوسیا و چین و بچین چه‌ك له‌و دوو ده‌وڵه‌ته مه‌زنه‌وه بهێنین كه توانا سه‌ربازییه‌كانیان له گۆڕه‌پانى شه‌ڕدا خۆى سه‌پاندووه؟ بۆچى تاوه‌كو ئێستا حكومه‌ت ڕێگریى له به‌ستنى هه‌ماهه‌نگییه‌كى ستراتیژى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ڕوسیا ده‌كات؟ سوریا په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ڕوسیا هه‌یه، ئه‌ى بۆچى به‌رگریى ئاسمانى ڕوسیا لوبنانیش نه‌گرێته‌وه؟ گه‌ر یه‌كێتیى ڕوسیاش پێویستى به سه‌ربازگه و فڕۆكه‌خانه هه‌یه، ئه‌وه‌تا ئه‌مەریكا فڕۆكه‌خانه‌كانى ڕهیاق و به‌یروت به‌كارده‌هێنێت، كه‌واته ڕوسیا بۆ ناتوانێت به‌كاریانبهێنێت، ئه‌و چهكهشى به‌ره‌ى به‌رخۆدان پێیه‌تى، به‌رهه‌مى ڕوسیایه«.
سه‌رچاوه: ساسه پۆست