شیروان حامد
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق نینۆكی چه‌ند لایه‌نێكی به ته‌واوی كورت كرده‌وه. ئه‌نجامه‌كان بۆ هه‌ندێك چاوه‌ڕواننه‌كراو بوون، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌نگه‌كانیان زۆر كه‌می كرد و بۆ ئه‌وانه‌ش كه پێشبینی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆریان نه‌ده‌كرد. سه‌نته‌ری چڕبوونه‌وه‌ی باس و خواسه‌كانی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئه‌نجامی ده‌نگه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كانه له سلێمانی و كه‌ركوك. هه‌ندێك حزب به نیازی خڕكردنه‌وه‌ی ده‌نگێكی زۆر بوون له‌سه‌ر حسابی لایه‌نێكی دیاریكراو به‌ڵام ده‌ره‌نجامێكی پێچه‌وانه ڕووبه‌ڕوویان بووه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كه‌م ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردن له دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا مۆفه‌ق نه‌بوو. یه‌كه‌م: گۆڕان حساباتی هه‌ڵه‌ی بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌بوو به‌تایبه‌ت له زۆنی سه‌وز. له ڕوانگه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌وه كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له نێوان حزبه‌كان و له ناوخۆی حزبێكی دیاریكراویشدا به تایبه‌تی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاویان ڕه‌خساندووه بۆ ڕاكێشانی ده‌نگی خه‌ڵكی نارازیی نه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی به‌ڵكو ئه‌ندامه نارازییه‌كانی حزبه‌كانی تریش. به‌ڵام له ڕووی پراكتیكییه‌وه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه كورتی هێنا. دووه‌م: گۆڕان پێی وابوو قه‌یرانی دارایی هه‌رێم له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا فاكته‌رێكی گرنگه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ له‌ناو چین و توێژه‌كانی مووچه‌خۆری حكومه‌تدا. خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مووچه‌خۆران، به تایبه‌تی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندروستی، كه‌ڵه‌كه‌بوونی بایكۆت له زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كان ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی لای ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه دروست كردبوو كه كۆی ئه‌و نارازیبوونانه ده‌نگی مسۆگه‌ری بزووتنه‌وه‌كه‌ن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه. ئه‌گه‌ر به‌شێكی زۆری ئه‌و ده‌نگه نارازییانه ده‌نگیان به حزبه‌كانی غه‌یری یه‌كێتیی و پارتیش دابێت ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ده‌نگی زۆرینه بن چونكه كۆمه‌ڵگه ته‌نیا له مووچه‌خۆری نارازیی پێك نه‌هاتووه. سێیه‌م: گۆڕان چاوه‌ڕێی لێكترازانی زیاتری ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی بوو. كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی ئومێدێكی به گۆڕان دابوو كه ئه‌م حزبه وه‌ك پێویست ده‌نگ ناهێنێت. شه‌ڕه قسه‌ی یهكێتیییهكان له میدیا، به ئاشكرا و به نهێنی، ناكۆكی سه‌ركرده‌كان، گله‌یی ئه‌ندام و كادره پێشكه‌وتووه‌كان و جیابوونه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م و دروستكردنی حزبی نوێ یه‌قینێكی لای گۆڕان دروست كردبوو كه یه‌كێتیی كه‌مترین ده‌نگ ده‌هێنێت. به‌ڵام ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ش ڕاست ده‌رنه‌چوو و بگره یه‌كێتیی له جاران زیاتر ده‌نگی هێنا.
هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریی به سه‌رۆكایه‌تی د.به‌رهه‌م ساڵح به سه‌ره‌تایه‌كی لاوازه‌وه هاته ناو كایه‌ی هه‌ڵبژاردن. هۆكار زۆرن بۆ شكسته‌كانی هاوپه‌یمانی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا. ئه‌م قه‌واره‌یه شوناسێكی دیاریكراوی نه‌بوو. پێكهاته‌یه‌كه له كۆنه ئیخوانی، زۆرینه‌یه‌كی ئه‌كادیمی بێ ئه‌زموون، خه‌ڵكانی فه‌رمانبه‌ری زانكۆی ئه‌مریكی و چه‌ند ده‌نگێكی كه‌می ناڕازیی ناو یه‌كێتیی. هاوپه‌یمانی له‌م ئه‌زموونه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی پشتی به ئه‌زموون و كار‌و كرده‌وه‌كانی پێشووی سه‌رۆكی قه‌واره‌كه له حكومه‌تدا به‌ستبوو ئه‌وه‌نده پشتی به ڕوئیایه‌كی ڕوون و ئاشكرا نه‌به‌ستبوو بۆ قۆناغی داهاتوو. له ڕاستیدا گرنگترین فاكته‌ر بۆ نه‌هێنانی ده‌نگ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاوپه‌یمانی وه‌ك كۆپییه‌كی لاوازی گۆڕان ده‌بینرا له ڕووی پێكهاته و ئه‌دا و چالاكییه‌كانه‌وه. پێكهاته‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م قه‌واره‌یه ئه‌و ئیسلامییانه بوون كه له حزبه‌كانی پێشوویاندا، له‌به‌ر كاریگهرنهبوونیان له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی حزبه‌كانیاندا ده‌رنه‌چوون و وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتن جیابوونه‌ته‌وه. هه‌ندێك ئه‌كادیمی له‌م قه‌واره‌یه‌دا هه‌ن كه جگه له ڕۆشنبیرییه‌كی ئه‌بستراكت ئه‌زموونی حزبایه‌تی و كه‌مپین و ئیداره‌ی حزبی سیاسی‌یان نییه. گوتاری قه‌واره‌كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به لاساییكردنه‌وه‌ی گوتاری حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی تر ده‌ستیپێكرد كه ئه‌مه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك سواو شتێكی نوێی تێدا نه‌بوو كه سه‌رنجی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا ڕاكێشێت. مایه‌ی گومان نییه كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی له حساباتی خۆیدا- به جیابوونه‌وه له یه‌كێتیی، به سوود وه‌رگرتن له ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی و ڕاكێشانی ده‌نگی ناڕازیی لایه‌نه‌كانی تر، به پشت به‌ستن به‌و باكگراونده‌ی هه‌یه‌تی له حكومڕانی و په‌یوه‌ندیی فراوانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی- مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو چه‌ند كورسییه‌ك مسۆگه‌ر بكات. دواجار، ئه‌میش وه‌ك گۆڕان، پێشبینیه هه‌ڵه‌كان نه‌یگه‌یانده كه‌ناری ئارامی تا له‌وێوه به سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزه‌وه ده‌ست پێبكات، نه‌ك بۆ ئێستا به‌ڵكو بۆ داهاتووش.
حزبه ئیسلامییه‌كان دۆڕاوی یه‌كه‌م و هه‌ره له پێشی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ن. ده‌نگی حزبه ئیسلامییه‌كان هه‌ڵبژاردن له دوای هه‌ڵبژاردن ڕوو له داكشانه. گوتاری ئه‌م حزبانه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆحی ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێت، توانای ڕاكێشانی هه‌ستی ده‌نگده‌ری نوێی نییه. هه‌روه‌ك حزبه ئیسلامییه‌كان له سیاقی ئه‌و بازنه‌یه‌ی گۆڕان ده‌رنه‌چوون كه له ژینگه‌ی سیاسی هه‌رێمدا ئیشی له‌سه‌ر ده‌كات كه ئه‌ویش بریتییه له به شهیتانیكردنی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و جوینه‌وه‌ی ڕستێك له قسه‌ی دووباره و به‌سه‌رچوو. بۆیه بینینی ڕۆڵی كۆمبارس له‌لایه‌ن ئه‌م حزبه ئیسلامییانه‌وه هه‌رگیز نایانگهنێته پله‌ی مایسترۆ.
گۆڕان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریی، و حزبه ئیسلامییه‌كان كه پشكی شێریان له شكست له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌رده‌كه‌وێت هه‌موویان له یه‌ك خاڵدا كۆكن كه ئه‌ویش تیۆری پیلانگێڕییه. ئه‌م سێ لایه‌نه پرۆژه‌ی شكسته‌كانیان به تیۆری پیلانگێڕیی په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن. ده‌ستگرتن به‌م تیۆرییه‌وه بۆ داپۆشینی شكست و تۆمه‌تباركردنی لایه‌نی براوه‌یه. دواجار، شكستی ئه‌م سێ لایه‌نه به‌هۆی پێشبینی هه‌ڵه و كه‌موكورتی خوێندنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكی بوو بۆ دۆخی حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سێ لایه‌نه. هانا بردن بوو بۆ تیۆری پیلانگێڕیی بۆ درووستكردنی قه‌ناعه‌تێك له‌لای هه‌وادارانیان تا شكستی ئه‌مجاره‌یان بشارنه‌وه.