ئاراس حەسەن
ڕاگەیەنراوێك لە مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكەكانی توركیا بنكەكانی پەكەكەیان لە چیای شنگال بە خەستی بۆردومان كرد. بەداخەوە لەو بۆردومانەدا سەنگەرێكی پێشمەرگەش بەركەوت و ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان شەهید و بریندار بوون.
ئێمە لە كاتێكدا کە نیگەرانین بە لێدانی سەنگەر و بنكەكانی پێشمەرگەكانمان و بە تووندی ناڕەزایی دەردەبڕین و تەئكید دەكەینەوە كە ئەو جۆرە پەلامارە گەر هەڵەش بێت بە هیچ جۆرێك قابیلی قبوڵ نییە، جارێكی دیكە ئەو ڕاستییە بە بیری هاووڵاتیانی خۆمان و هەموو لایەك دێنینەوەوە كە ئەم ڕووداوە و هەر ڕووداوێكی دیكەی هاوشێوە لە ئاكامی وجوودی ناڕەوا و خۆسەپێنی پەكەكەیە لە هەرێمی كوردستاندا.
وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و هاوخەمیی خۆمان بۆ گیانی شەهیدە قارەمانەكانمان و خواستنی هیوای شیفا و چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانمان، جارێكی دیكە تەئكید دەكەینەوە كە پەكەكە دەبێ شنگال و دەوروبەری چۆڵ بكات و ئەگەر كەمترین خەمخۆریی بۆ خەڵكەكەی تێدایە با لێگەڕێت لە جیاتی بۆردومانی فڕۆكەی توركیا، دەستی ئاوەدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بگاتێ.»
به‌ڕاستی حه‌یف كه ئه‌م ده‌قه چرووكه، ڕاگه‌یه‌نراوی حیزبێكی زلی وه‌كو پارتیی دیموكراتی كوردستان بێت. پارتی پێشڕه‌وی كورد، دوای٦٠ ساڵ ته‌مه‌نی ڕێكخراوه‌یی، هاتووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی دڵی خۆی به‌وه خۆش بكات كه توركیا بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له چیای شنگال به خه‌ستی بۆردومان كردووه. حه‌یف بۆ حیزبه‌كه‌ی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و حه‌مزه عه‌بدوڵڵا و كاكه زیاد.
ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به هه‌مان ده‌ستوخه‌تی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نووسراوه و بڵاوكردنه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه‌یه كه مه‌سعوود بارزانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، ئیحراجی به‌یاننامه نه‌بن و له پێناو توركیادا، هی زیاتر نه‌دۆڕێنن چونكه خه‌ڵك له یادیەتی كه هه‌مووی چه‌ند ڕۆژێكه نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر ئاڵاكه‌ی كه‌ركوك، پشتی كوردی دا له عه‌رز و وتی «منیش هاوڕای جەنابی سه‌رۆك ئه‌ردۆغانم».
مه‌به‌ستمه به كورتی، سه‌رنجتان بۆ ناوه‌ڕۆكی ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ی پارتی ڕابكێشم.
– ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، وه‌كو توركیا هیچ جیاوازییه‌ك ناكات له نێوان هێزه جیاوازه‌كان و (یه‌په‌شه) به (په‌كه‌كه) ناو ده‌بات.
– ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، هیچ باسێك له بۆردومانكردنی توركیا ناكات بۆ سه‌ر خووشك و برا نهتهوهیییهكانی خۆی، له شنگال و دێركی ڕۆژئاوای سووریا.
– ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، هیچ جۆره به‌رپرسیارێتییه‌ك ناخاته سه‌ر شانی هێزی په‌لامارده‌ری سنووربه‌زێنی توركیا و له‌جیاتی یه‌خه‌ی ئه‌نقه‌ره بگرێت، په‌لاماری په‌كه‌كه ده‌دات.
– ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، هاوشێوه‌ی سیاسه‌تی حكوومه‌تی ئاك پارتی، ده‌ستی هه‌ڵگرتووه له هه‌ر جۆره پڕۆسه‌یه‌كی ئاشتی و به هیچ جۆرێك باس له گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به ڕێگه‌ی دیالۆگ ناكات.
– ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، هیچ جۆره خاوهندارێتییهكی بۆ به‌رگریكردن له مافی پێشمه‌رگه، سه‌روه‌ریی خاكی كوردستان، پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیی، هاوخوێنی نه‌ته‌وه‌یی و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی بۆ كوردستان تیادا ناخوێنرێته‌وه.
به‌م ڕاگه‌یه‌نراوه، پارتی وه‌كو ڤێرژنێكی كوردیی ئاك پارتی خۆی پێ ناساندین، خۆشی بێ به‌ری كرد له یه‌كڕیزیی پارته كوردستانییەكان و له یه‌كێتیی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و ته‌نانه‌ت بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یش جیابووەوە و به‌شداریی نه‌كرد له بەیاننامه‌ی هاوبه‌شی حیزبه كوردستانییه‌كاندا له‌به‌ر ئەوه‌ی زمانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر توركیا تووند و به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و پێشمەرگه و شه‌ڕڤانان، كوردانه و گورچكبڕ بوو.
به‌یاننامه‌ی كوردانه‌ی پێنج فراكسیۆنی په‌رله‌مان بێ پارتی، داوای كردووه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه و ڕێگریی له سووپای توركیا بكات. بیری كوردی خستووەته‌وه كه جارێكی دیكه سووپای توركیا سه‌روه‌ریی خاكی هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندووه، به‌یاننامه‌كه بهیەك چاو سه‌یری خه‌باتی پێشمه‌رگه و گه‌ریلا و شه‌ڕڤان ده‌كات و به یه‌ك زمان، قوربانییه‌كانی هه‌موویان به شه‌هید ده‌داته قه‌ڵه‌م. هێرشه‌كه‌ی تورك به نامرۆڤانه ناوده‌بات و داواش ده‌كات په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بهرجهستەكردنی هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كارا بكرێته‌وه. به‌ڵام پارتی ئه‌م قسانه‌ی پێ خۆش نه‌بووه، به‌شداریی به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌كردووه. خۆی جیاكردووەته‌وه و چاره‌نووسێكی تری هه‌ڵبژاردووه.
به‌م شێوەیه پارتی هه‌موو سه‌روه‌رییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دۆڕاندووه و نوێترین سه‌روه‌رییش كه شانازیی پێوه ده‌كات ئه‌وه‌یه پێشمه‌رگه برینداره‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا، بۆ چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی توركیا بكات.