چوار ڕۆژه ده‌ستگیر کراوه
ئاژانس
له‌سه‌ر سکاڵایه‌ک که له‌سه‌ری تۆمار کراوه، هێمن مامه‌ند، ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی ״ئاژانس״ له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستگیر کراوه و دادوه‌ریش ئاماده نییه ناوبرا و به که‌فاله‌ت ئازاد بکات تا ڕۆژی دادگاییکردنه‌که‌ی.
هێمن مامەند بە پێی ماددەی 2ی یاسای ژمارە 15ی ساڵی 2008ی خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیر کراوە لەسەر سکاڵای مەتین دلۆڤان بارزانی، برازای نێچیرڤان بارزانی، له کاتێکدا له‌سه‌ر بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێک ئه‌و سکاڵایه‌ی له‌سه‌ره و به وته‌ی پارێزه‌ره‌که‌شی ده‌بوو به یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار بکرایه.
ڕێبین سه‌باح، پارێزه‌ر و ڕاوێژکاری یاسایی که که‌یسی هێمن مامه‌ندی لایه به ״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند: داوا له سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان کراوه پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هێمن مامه‌ند لابه‌ن و ئه‌وانیش ڕازی بوون و بڕیاری ده‌ستگیرکردن بۆ هێمن مامه‌ند ده‌رچووه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش که چووین بۆ وه‌رگرتنی قسه‌کانی دادوه‌ر بڕیاری ڕاگرتنی بۆ هه‌شت ڕۆژ داوه.
وتیشی: ״به داخه‌وه ده‌بوو کاک هێمن به یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستگیر بکرایه به‌ڵام مادده‌که گۆڕاوه، ئه‌و مادده‌یه‌شی که پێی ده‌ستگیر کراوه ڕێگه به ئازادکردن به که‌فاله‌ت ده‌دات، به‌ڵام سێ جار داوامان کردووه که به که‌فاله‌ت ئازاد بکرێت به‌ڵام دادوه‌ر ڕه‌تی کردووه‌ته‌وه.״
سزاکانی ئه‌و مادده‌یه زیاتر به قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ماددی ده‌بێت، بۆیه وه‌ک پارێزه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت ئه‌م پرسه بۆ هێمن مامه‌ند قورس ده‌بێت چونکه بهرامبهرهکەی ڕه‌نگه داوای تر تۆمار بکات و داوای قه‌ره‌بوو بکات.
״هه‌وڵ ده‌ده‌ین به که‌متر له‌و هه‌شت ڕۆژه‌ی دادوه‌ر دیاری کردووه کاک هێمن ئازاد بکه‌ین چونکه یاساکه ڕێگه به که‌فاله‌ت ده‌دات.״