سێ ئەندامی سەرکردایەتی سەرپەرشتیی دەکەن
ئاژانس – شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
سێ سەرکردەی کۆمەڵ نامەیەکی ناڕەزایی و پڕداواکاری ئاراستەی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکەن و لە ئەگەری وەڵامنەدانەوە و جێبەجێنەکردنی داواکانیان بڕیاری درووست‌کردنی ڕەوتێکی سەربەخۆیان داوە لەو حزبەدا و وەک خۆشیان دەڵێن نزیکەی ٥٠٠ کادریان لەگەڵدایە.
هەر یەکە لە سەلیم کۆیی، سەعید هەرکی و ئیسماعیل بۆسکێنی ماوه‌ی دوو مانگه داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌میری حزبه‌كه‌یان كردووه، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا دوو دانیشتنیان ئەنجام داوە بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و ئەو سێ سەرکردەیەش دەڵێن ڕەوتێکی سەربەخۆ لەناو کۆمەڵدا ڕادەگەیەنن.
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ״ئاژانس״ی وت: ״ئەو سێ سەرکردەیە بەردەوام سەریان بە یەکەوەیە و خەریکی کوتلەکارین، لە کۆنگرەی ٢٠١٠شدا ئەو سێ سەرکردەیە هەمان کوتلەو کوتلەکارییان کرد.״
وتیشی: ״كێشه‌كه له‌نێوان مه‌كته‌بی ئه‌میر و ئه‌و سێ كه‌سه‌یه، هیچیان وه‌ره‌قه‌ی یه‌كتری ناخوێننه‌وه، پێیان وایه مامۆستا عه‌لی باپیر گوێ له چه‌ند كه‌سێكی به‌ته‌مه‌نی مه‌كته‌به‌كه‌ی ده‌گرێت و كه‌وتووەته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌وان و بێده‌نگییش له ئاست داواكارییه‌كانیان به‌بێ خه‌می ئه‌میر ده‌خویننه‌وه.״
تەقینەوەی ئەو کێشانە دوای لابردنی بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری کۆمەڵ و دانانی یەکێکی تر بەبێ هەڵبژاردن هات، چونکە بەرپرسانی ئەو حزبە لە هەولێر ئەو کارەیان پێ قبووڵ نەکراو ناڕەزایەتییان ڕاگەیاند.
یه‌كێك له سێ ئه‌ندامه ناڕازییه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ، به‌هۆی هه‌ستیاریی دۆخه‌كه پێی باش نەبوو ناوی ئاشكرا بکرێت، بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״سه‌ره‌تای كێشه‌كه له‌سه‌ر لابردنی كاك ئیسماعیل بوو له به‌رپرسیارێتیی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر، به‌هۆی ناكۆكییشمان له‌سه‌ر ئیداره‌دانی حزب له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه ڕەخنە و داواکاریمان هەیە، بەڵام ئەمیر و برایان نەهاتوونەتە پێشەوە بڕوا ناکەم کێشەکە چارەسەر بکرێت.״
داواکاریی ئه‌و سه‌رکرده ناڕازییانه‌ی کۆمه‌ڵ، جگه له دانانه‌وه‌ی به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی کۆمه‌ڵ له هه‌ولێر، هاوکات داوای گۆڕانکاری له سیاسه‌تی ئێستای کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن و له پرسی ئابووری و کارگێڕیشدا به هه‌مان شێوه داوا ده‌که‌ن گۆڕانکاری بکرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێیان وایه سیاسه‌تی ئێستای کۆمه‌ڵ هۆکار بووه بۆ که‌مبوونی ده‌نگه‌کانیان له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا.
وتیشی: ״داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت، ناچینه ناو هیچ لایه‌نێك، له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا وه‌ك ده‌ستپێك له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا پڕۆژه‌ی ڕه‌وتێكی سه‌ربه‌خۆ ڕاده‌گه‌یه‌نین و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌مان بۆ دونیابینی سیاسه‌تی واقیعیانه ده‌خه‌ینه ڕوو، نزیكه‌ی 500 كه‌سین له‌سه‌ر ئاستی كوردستان.״
کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئەو پرسە لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتیی عەبدولستار مەجید، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی و ئەندامێتیی محەمەد حەکیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئەنوەر سەنگاوی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێک هێناوە.
״كێشه‌ی ئێمه ئیداره‌دان و سیاسه‌تكردنه، كه سیاسه‌تێكی چه‌قبه‌ستووه و سودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان نییه، هه‌میشه له پاشه‌كشه و بازنه‌یه‌كی داخراوداین، ڕاسته كورسیمان زیاد كردووه به‌ڵام له ده‌نگدا داكشانی زۆرمان به‌خۆوه بینیوه، بۆیه هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه ده‌رباز بین له‌و قۆناغه.״ سەرکردە ناڕزاییەکەی کۆمەڵ وای وت.
بەڵام سەرکردەیەکی کۆمەڵ کێشەکە بە ״ڕۆتینیات״ و قابیلی چارەسەر دەزانێت.
بیلال سلێمان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״هیچ زانیارییه‌كم نییه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نیگه‌ران و توڕه‌ن، به‌ڵام كێشه‌ی برایانی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له هه‌ولێر زۆر گه‌وره نییه، مه‌سه‌له‌كه ڕۆتیناتی ئیدارییه، كه داوا كراوه، فڵان كه‌س به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند نه‌بێت و كه‌سێكی تربێت، بۆیه كێشه‌كه قابیلی چاره‌سه‌رە.״