ئه‌نجوومه‌نی باڵاى خانمان هۆشداریی داونه‌تێ
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
له پێکهاته‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم ژنان بێبه‌ش کراون، به‌مه‌ش کۆبوونه‌وه‌کانیان له ״ڕه‌ش وسپی״ ده‌چێت، به‌وه‌ی ڕه‌نگی ئه‌و نیوه‌یه‌ی کۆمه‌ڵی تێدا نییه و ته‌نیا پیاوان به‌شدارن.
سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یران لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم به سهرپهرەشتیى بارزانى كۆ بوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا له 25ی ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كۆمیته‌یه‌ى ئاماده‌كاریى ڕیفراندۆم به ئه‌ندامێتیى حزب و كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وەیی و ئایینییه‌كانى هه‌رێم درووست بكرێت، له كۆبوونه‌وه‌ى دووه‌مى لایەنهكاندا كۆمیته‌كه به‌بێ به‌شداریى گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتیى درووست كرا، یه‌كه‌م كاریان سه‌ردانیكردنى به‌لجیكا بووه.
ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى خانمان به ״ئاژانس״ى وت: ״هه‌ر له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى لیژنه باڵاكه به فه‌رمى نامه‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌و كۆمیته‌یه كردووه كه ڕه‌چاوى به‌شداریى ژنان بكه‌ن له لیژنه باڵاكه و لیژنه فهرعییهكان، به‌ڵام نه ڕه‌چاوى به‌شداریى ژنان كراوه نه وه‌ڵامى نامه‌كه‌مان دراوه‌ته‌وه״.
وتیشى: ״ڕه‌چاوى به‌شداریى ژنان به‌وه‌یه كه به ڕێژه‌ى %30 ژنان به‌شداریى پێ بكرێت، بهشداریپێنهكردنى ژنان ته‌ئسیرى زۆرى ده‌بێت له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ كۆمیته‌كه‌دا، هه‌روه‌ها بۆ چه‌سپاندنى پڕۆسه‌ى دیموكراسى به‌شداریپێكردنی ژنان له لایه‌ك و له لایكى تره‌وه ناكرێت باس له ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ بكرێت و ژنان په‌راوێز بخرێن״.
چه‌ندین ژنى سه‌ركرده و به‌توانامان هه‌یه كه له ڕابردوودا شانبه‌شانى ئه‌و سه‌ركردانه خه‌باتیان كردووه و هه‌روه‌ها چه‌ندین ژنى تریشمان هه‌یه كه له ڕووى تواناى زانستییه‌وه خاوهنتوانا و كهفائهتن و ناكرێت به‌و شیوه‌یه له‌به‌رچاو نه‌گیرێن، ئه‌مه‌ل جه‌لال واى وت.
كۆمیته‌ى باڵاى ئاماده‌كاریى ڕیفراندۆم له 19 ئه‌ندام پێك دێت كه نوێنه‌رایه‌تیى حزب و كهمایهتییهكان و ئایینه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ن، له ئێستادا كۆمیته‌كه له 16 ئه‌ندام پێك هاتووه و هه‌موو ئه‌ندامانى كۆمیته‌كه پیاون.
وه‌حیده یاقوو كه ئه‌ندامى وهفدى كۆمیته‌ى ڕیفراندۆم بووه بۆ به‌لجیكا باس له‌وه ده‌كات كه كۆمیته‌ى باڵاى ڕیفراندۆم تا ئێستا ژنى تێدا نییه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و ئه‌ندامى كۆمیته‌كه نییه به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌ندامى وه‌فده‌كه بووه، هالان هورمز وه‌ك نوێنه‌رى گردبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كلدانى ئاشورى ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ڕیفراندۆمه.
وه‌حیده یاقوو ئه‌ندام له وهفدى هه‌رێم بۆ به‌لجیكا وتى: ״زه‌رووره ژن له‌و كۆمیتهیەدا هه‌بێت، ژنانى كوردیش شانبه‌شانى پیاوان تواناى دانووستان و گفتوگۆى دیپلۆماسی‌یان هه‌یه، ئێمه كاتێك چووینه برۆكسل ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته زۆر پێیان خۆش بوو كه وهفدى كوردى ژنى تێدایه״.
به‌شێك له ڕێكخراوه‌كانى ژنان به هه‌ڵه‌ى ده‌زانن كۆمیته‌ى ڕیفراندۆم ژنى تێدا نه‌بێت و ئه‌و نیوه‌یه‌ى كۆمه‌ڵ فه‌رامۆش بكرێت له پرسێكى گرنگى نیشتیمانیدا.
سه‌یوان ڕۆسته‌م به‌رپرسى ڕێكخراوى سایه بۆ پێگه‌یاندن و په‌ره‌پێدانى به‌هره‌ى ژنان به ״ئاژانس״ى وت: ״تا ئێستا كۆمیته‌كه به ته‌واوى درووست نه‌كراوه و زۆر هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمیته‌یه ژنى تێدا نه‌بێت، ناكرێت له‌و پرسه گرنگانه‌دا ژن كه نیوه‌ى كۆمه‌ڵه ئاماده نه‌بێت״.
وتیشى: ״به‌داخه‌وه ئه‌و عه‌قڵییه‌ته پیاوسالارییه‌ى كه به‌ربڵاوه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا، كه هیچ حسابێك بۆ تواناى ژنان ناكرێت، به‌تایبه‌ت له پرسه سیاسییه‌كاندا، واى كردووه ژنان پشتگوێ بخرێن، به‌ڵام ئه‌و كۆمیته‌یه ئه‌گه‌ر ژنى تێدا نه‌بێت ئێمه وه‌كو ڕێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به مافى ئافره‌تان هه‌ڵوێستى خۆمان ده‌بێت״.
هه‌ر لایه‌نێك بۆى دیاری كراوه ته‌نیا یه‌ك نوێنه‌ر بنێرنه كۆمیته‌كه، ئه‌مه‌ش به هۆكارێك ده‌زانرێت بۆ نه‌بوونى ژن لەو كۆمیته‌یه‌دا.
سادق جه‌بارى ئه‌ندامى كۆمیته‌ى باڵاى ڕیفراندۆم به ״ئاژانس״ى وت: ״ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه ئه‌ندام دیارى ده‌كه‌ن بۆ كۆمیته‌كه ئازادن نوێنه‌ره‌كه‌یان ژن بێت یان پیاو بێت، ته‌حدید نه‌كراوه ژن یان پیاو بێت، له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وەدا ئه‌وه باس كرا كه ژنان به‌شدارییان هەبێت״.
وتیشى: ״به‌شێكى تر‌ى هۆكارى نه‌بوونى ژنان ئه‌وه‌یه هه‌رلایه‌نه و نوێنه‌رێكى هه‌یه، ئه‌وه‌ش واى كردووه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پیاو ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌و كۆمیته‌یه״.