ئاژانس
ئه‌مڕۆ گه‌نجێك له نێو زیندانی ئاسایشی دهۆكدا به‌هۆی سووتانی به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی گیان له‌ده‌ستده‌دات و كه‌سوكاره‌كه‌شی گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه سوتێندرابێت.
ئه‌و گه‌نجه ناوی (عه‌لی)یه‌و به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئاسایشی شاری دهۆك ده‌ستگیرابوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له نێو زینداندا سووتاوه، دواتر به‌هۆی زۆری سوتانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه.
حه‌مید به‌رواری سەرۆكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤ لەكوردستان له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و گه‌نجه ماوه‌ی 11 ڕۆژه به‌هۆی سووتانی جه‌سته‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌رچه‌نده كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه ڕایانگه‌یاندووه كه گومانی ئه‌وه‌یان هه‌یه كوڕه‌كه‌یان سوتێندرابێت، به‌ڵام حه‌مید به‌رواری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن و دواتریش ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ن.