بۆ عێراق 200 ملیۆن و هه‌رێمیش 100 ملیۆن دیناره
ئاژانس
بۆ ڕێگرى له به‌جێهێشتنى ڕیزه‌كانى به‌ر له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڵێننامه‌ى دارایی به پاڵێوراوه‌كانى پڕ كردووه‌ته‌وه، كه له بارى جێهێشتنى بزووتنه‌وه‌كه هه‌ر په‌رله‌مانتارێكى عێراق 200 ملیۆن دیناریان پێ بدات و ئه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستانیش 100 ملیۆن دینار له‌سه‌ریان دانراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسی گۆڕان كه نه‌یویست ناوى بڵاو بكرێته‌وه به ״ئاژانس״ى وت: ״به بڕیاری جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان، ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی دانراوه، به شێوه‌یه‌ك بۆ پاڵێوراوه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان بڕی 100 ملیۆن دینار و بۆ پاڵێوراوانی په‌رله‌مانی عێراقیش 200 ملیۆن دینار دانراوه و هه‌موویان به گرێبه‌ستى یاسایی ئه‌نجام دراون״.
وتیشى: ״ئامانجى ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه ئه‌وه‌یه كه له پاش ده‌رچوون كاندیده‌كان نه‌توانن به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری گۆڕان ببن״.
به پێی زانیارییه‌كانى ״ئاژانس״ ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه نۆ پاڵێوراوى نه‌گرتووه‌ته‌وه كه پله‌ى حزبییان له بزووتنهوەكهدا هه‌بووه.
باژێڕوانێكی گۆڕان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكه‌ین، بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״ئه‌وانه‌ی كه ئه‌ندامی جڤات بوون گرێبه‌سته‌كه‌یان وا بووه، كه به ڕێژه‌ی له 30%ی مووچه‌ى په‌رله‌مانتارییان بۆ گۆڕان بگه‌ڕێنینه‌وه״.
ئه‌و هه‌نگاوه نیگه‌رانیى پاڵێوراوه‌كانى لێ كه‌وتبووه‌وه.
پاڵێوراوێكی گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی عێراق كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكه‌ین بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״پێش ئه‌وه‌ی ناوی پاڵێوراوان بۆ كۆمیسیۆن بنێردرێت، هه‌ر یه‌كه‌مان به شێوه‌ی تاك بانگ كراین بۆ به‌شی یاسا، ئێمه‌ش به ناچاری و ڕووگیرییهوه به‌و گرێبه‌سته ڕازی بووین كه له به‌رامبه‌ر دوورنهكهوتنهوهمان له گۆڕان به‌ڵێننامه‌ی 200 ملیۆن دینارمان لێ وه‌رگیراوه.״
وتیشی: ״زۆر له كاندیده‌كان له كاتی بانگه‌شه‌دا به شێوه‌یه‌كی ته‌نزئامێز به یه‌كتریمان ده‌وت، ئێمه تاپۆكراوی گۆڕانین و مه‌گه‌ر ببین به پارتی و ئه‌وان ئه‌و پاره‌یه‌مان بۆ بده‌ن.״