ئاژانس
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسیه‌كانی هه‌رێم داوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی پێنجقۆڵى ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه لای پارتیه.
ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكى جڤاتى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به ئاژانسی وت”ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵى بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خه‌ڵك ئه‌وكات پرسى سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێم”
ئه‌و وتیشی” سهرهگوریسهكه هه‌مووى لاى براده‌رانى پارتییه، ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كى خێرخوا هه‌بێت كه ئیمانى به‌وه هه‌بێت یه‌كێتیى له نێوان لایه‌نه‌كاندا درووست بكات ده‌توانێت هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات״.
ڕه‌ئوف عوسمان ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌وان له كۆبونه‌وه‌ی پێنجقۆڵى مه‌رجیان هه‌بێت، ئه‌و وتی”گۆڕان مه‌رجى نییه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و له‌وێوه بڕیاره‌كان ده‌رده‌چێ، به‌ڵام پارتى هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ى بارزانیدا مه‌رجى داناوه كه ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانه نه‌مێنێت و ده‌سته‌یه‌كى نوێ دیارى بكرێت، ئه‌مه مه‌رجى پێشوه‌خته‌ى بارزانى و پارتییه”