ئاژانس – بێوار كامه‌ران
״من دوو كوڕم له ڕێگه‌ى ئه‌ورووپادا تێدا چوون و له داخى ژیانێك ڕایان كرد كه ئه‌م به‌رپرسانه درووستیان كرد، ئه‌گه‌ر ببم به سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕێگرى له كۆچى گه‌نجان ده‌كه‌م.״ ئه‌مه وته‌ى ڕه‌سوڵ مه‌حمود، ته‌مه‌ن 65 ساڵ و دانیشتووى گه‌ڕه‌كى تاڤگه‌ى شارى سلێمانى بوو.
قه‌یرانى دارایی و كه‌میی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانى ژیان، هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستانى نیگه‌ران كردووه، له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ڕۆژێك سه‌رۆكى حكومه‌ت بن بۆچوونى جیاواز ده‌خه‌نه ڕوو.
ڕه‌سوڵ بۆ ״ئاژانس״ وتیشى: ״ئه‌وه‌ى كه چه‌ند ساڵه به‌رپرسانى ئه‌م حكومه‌ته كۆیان كردووەته‌وه و له خه‌ڵكیان دزیوه من ده‌یده‌مه‌وه به خه‌ڵك و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، مووچه و نه‌وت و به‌نزین و كاره‌بایان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م و هه‌لى كار ده‌ڕه‌خسێنم، نه كه‌س وڵات جێ ده‌هێڵێت و نه كه‌سیش به هه‌ژارى و بێ پاره ده‌مێنێته‌وه.״
هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 1991ه‌وه، حوكمى خۆجێیى ده‌كات، به‌ڵام هێشتا وه‌كو پێویست نه‌یتوانیوه هاووڵاتییانى له خۆى ڕ‌ازى بكات.
هاوبه‌ش جه‌لال، ته‌مه‌ن 32 ساڵ و دانیشتووى ناحیه‌ى بازیانى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانى، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ببێت به سه‌رۆكى حكومه‌ت، چى سه‌روه‌ت و سامانى به‌رپرسان هه‌یه وه‌رى ده‌گرێت و سه‌رجه‌م به‌رپرسانیش عه‌ره‌بانه‌یان ده‌داتێ و له دووره‌وه پێیان پێده‌كه‌نێت.
هاوبه‌ش به ״ئاژانس״ى وت: ״ئه‌و كاره بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م تاكو بزانن خه‌ڵك له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیى ئه‌واندا چۆن ژیاون، له چ بارودۆخ و ژیانێكى سه‌ختدا بوون و خۆشیان له چ دونیایه‌كى جیاوازدا بوون.״
هاووڵاتییان و دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان له نزیكه‌ى 30 ساڵى حكومڕانیى به‌رپرس و حزبه كوردییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ناڕازین و به سه‌رچاوه‌ى هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانى خۆیانیان ده‌زانن.
هاوبه‌ش وتیشى: ״من ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ببمه سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌نها ئه‌و بڕیاره ده‌رده‌كه‌م و به خه‌ڵكى ده‌ڵێم ئه‌و ڕۆژه هات كه هه‌ر یه‌كێك له ئێمه چاوه‌ڕوانى بووین.״
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هۆى ناكۆكییان له‌گه‌ڵ به‌غدا ماوه‌ى سێ ساڵه هه‌رێمى كوردستانیان تووشى قه‌یران كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شى به‌شێك له مووچه‌ى فهرامانبهرانیان بڕیوه، هاوكات ناتوانێت مانگانه‌ش مووچه دابین بكات.
سارا ساڵحى ته‌مه‌ن 21 ساڵ، دانیشتووى شارى كۆیه، به پێداگرییه‌وه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ببێت به سه‌رۆكى حكومه‌ت، ده‌یه‌وێت بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر وتارێك بدات و دواتر ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
سارا به ״ئاژانس״ى وت: ״له وتاره‌كه‌دا باسى نایه‌كسانى و فه‌شه‌لى حكومڕانیى ئه‌م به‌رپرس و حزبانه‌ى خۆمان ده‌كه‌م له ماوه‌ى حكومڕانیاندا، باسى ناته‌باییان، نانه‌وه‌ى كێشه و شه‌ڕ و ناكۆكى و هه‌زار ده‌رد و نه‌خۆشى له‌ناو خه‌ڵكدا، دزى و گه‌نده‌ڵى و فڕینیان بۆ ئاسمان، باسى خه‌ڵكى ڕه‌شوڕووتى میلله‌ته‌كه‌یان و ڤێللا و كه‌ناره‌كانى ئه‌وان له وڵاتان ده‌كه‌م، باسى كوشتنى خه‌ڵك و زیندانییه‌كانیان ده‌كه‌م و دواجار ده‌ڵێم له‌ژێر خه‌جاڵه‌تى به‌رپرسه‌كاندا ئه‌وه من ده‌ستم له سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌ردا.״
هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌وه بدوێنى به پێى تێگه‌یشتن و بارودۆخى ژیانى خۆى قسه ده‌كات و ئه‌گه‌ر ببێت به سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیار ده‌رده‌كات.
به‌هار یاسین، ته‌مه‌ن 43 ساڵ و مامۆستا له خوێندنگاى ئه‌زمه‌ڕ له گه‌ڕه‌كى كارێزهوشكى سلێمانى، ده‌ڵێت: ״ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیارێك ده‌رده‌كات بۆ هه‌میشه ئه‌م وڵاته حكومه‌تى نه‌بێت و كه‌س به ناوى حكومه‌ت و به‌رپرسیارییه‌وه خۆى له‌سه‌ر ماف و ژیانى خه‌ڵك نه‌كات به پاشا״.
به‌هار به ״ئاژانس״ى ڕاگه‌یاند: ״ئه‌گه‌ر ببم به سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕاپرسى له‌ناو خه‌ڵك ده‌كه‌م، 30 ساڵه به حساب حكومه‌تتان هه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌بوایه چى ده‌بوو، چى له‌وه‌ى ئێستا خراپتر له ژیانتاندا ڕووى ده‌دا، دڵنیام خه‌ڵك ده‌ڵێن نه‌بوونى باشتر ده‌بوو و منیش حكومه‌ت بۆ هه‌میشه هه‌ڵده‌وه‌شێنمه‌وه و درووستكردنهوهشى قه‌ده‌غه ده‌كه‌م، ئه‌وكات خه‌ڵك به ژیانى خۆیان ڕاهاتوون و ئه‌م حكومه‌ته‌ى ئێستا و ئه‌م جۆره حكومڕانییه بۆ هه‌زار ساڵى تریش بوونى نه‌بێت وه‌زعى خه‌ڵك هه‌ر وه‌ك ئێستا خراپ ده‌بێ.״