دوو بۆنه بۆ ڕۆژی كۆنگرەکەی پێشنیار ده‌كرێت
ئاژانس: شیروان محه‌مه‌دئه‌مین
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان بڕیاری داوه كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجام بدات كه له ئێستادا دوو بۆنه بۆ كاتی كۆنگره تاووتوێ ده‌كرێت كه ئه‌وانیش ڕۆژی وه‌فاتی مام جه‌لال، سكرتێری پێشووی یه‌كێتیی و ڕۆژی شه‌هیدانی ئه‌و حزبه‌یه و بڕیاریشه به‌م نزیكانه كۆنفرانسی ناوچه‌كان وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره ئه‌نجام بدات.
به پێی زانیارییه‌كانی ״ئاژانس״ سێ پڕۆژه له لایه‌ن مه‌كته‌بی ڕێكخستن و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند و لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره بۆ به‌رده‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ئاماده كراون، هه‌روه‌ها دوو پڕۆژه‌ی تاكهكهسییش له لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ئاماده كراون، دواجار له كۆنگره‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت و پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێك ده‌هێنن.
جه‌میل هه‌ورامی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی بۆ ״ئاژانس״ ده‌ڵێت: ״مه‌كته‌بی ڕێكخستن به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره له‌گه‌ڵ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجام دا، بۆ ئه‌وه‌ی بیر و بۆچوونی كارگێڕ و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند وه‌ربگرین، پاشان كۆنفرانسی ناوچەیی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و نوێنه‌رانی كۆنگره هه‌ڵبژێردرێن، كه هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند و نوێنه‌ری مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌چنه كۆنگره كه ژماره‌یان له هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕ ناكات.״
هاوكات ته‌حسین نامیق نامیق، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״به‌م نزیكانه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆ ده‌بێته‌وه و بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ڕۆژی كۆنفرانسه ناوچه‌ییه‌كان ده‌دات و یه‌كێتیی له‌سه‌ر ئاستی عێراق 10 مه‌ڵبه‌ندی هه‌یه، كه بۆ كۆنفرانسی ناوچه‌یی له هه‌ر یه‌كێكیاندا به جیا نوێنه‌رانیان بۆ كۆنگره دیاری ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش به سه‌رپه‌رشتیی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن و چاودێریی لیژنه‌ی باڵای كۆنگره ده‌بێت.״
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو 29ی ته‌ممووز، مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی كۆبووه‌وه و بڕیاری دا كه به‌ر له كۆتایی ئه‌مساڵ كۆنگره ئه‌نجام بده‌ن.
ڕەهبهر سه‌ید برایم، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״له‌ناو سه‌رجه‌م ئۆرگان و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی بۆ ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره دوو پێشنیار هه‌یه، هه‌ندێك پێیان باشه له ڕۆژی وه‌فاتی به‌ڕێز مام جه‌لال 3ی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌ندێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن له ڕۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتیی كه ده‌كه‌وێته 21ی تشرینی دووه‌م كۆنگره ببه‌ستین.״
وتیشی: ״بڕیار لای مه‌كته‌بی سیاسییه كه به‌م نزیكانه كۆ ده‌بنه‌وه و ڕۆژی كۆنگره دیاری ده‌كه‌ن.״