پێشنیار کراوە ڕاوێژکاریی بێت و سەرکردەی حزبەکان تیایدا ئەندام بن
ئاژانس: شیروان محه‌مه‌دئه‌مین
پڕۆژەی درووست‌کردنی ئەنجوومەنێکی باڵای سیاسیی لە هەرێم کە مەسعود بارزانی سەرۆکایەتیی بکات بۆچوونی جیاوازی درووست کردووە، یەکێتیی و گۆڕان ڕەتی دەکەنەوە و پارتی و سۆسیالستیش هەوڵ بۆ دامەزراندنی دەدەن.
ئەو ئەنجوومەنەی بڕیارە پێک بێت بە ناوی ״ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێم״ دەبێت و کەسی یەکەمی هەموو حزبەکان تێیدا دەبنە ئەندام و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێتە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە. بە پێی زانیارییەکانی ״ئاژانس״ پڕۆژەی درووست‌کردنی ئەو ئەنجوومەنە هی حزبی سۆسیالست بووە.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیی پارتى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بکرێت بۆ ״ئاژانس״ وتى: ״هه‌وڵێك بۆ درووستكردنى ئه‌نجوومه‌نێكى تایبه‌ت به پرسه نیشتیمانییه‌كان هه‌یه، داوا كراوه به سه‌ركردایه‌تیى كاك مه‌سعود بارزانى و ئه‌ندامێتیى كه‌سى یه‌كه‌مى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێم بێت.״
وتیشى: ״پێشتر و له پێش ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى ڕیفراندۆم بۆ یه‌كه‌مجار سالار عه‌زیز، سەرکردەی پێشووی گۆڕان پێشنیارێکی وای کرد، بەڵام پەسەند نەکرا و ئێستا لە نێوان یەکێتیی، گۆڕان، پارتی و سۆسیالست گفتوگۆ کراوە.״
بە پێی پڕۆژەکە بێت ئەو ئەنجوومەنە هیچ دەسەڵاتێکی بڕیاردانی نابێت و تەنها ئەنجوومەنێکی ڕاوێژکاری دەبێت.
ڕەهبهر سه‌ید برایم، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى بۆ ״ئاژانس״ ده‌ڵێت: ״تا ئێستا له سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى گفتوگۆ له‌سه‌ر دامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ پرسى نیشتیمانى له سه‌ر ئاستى هه‌رێم نه‌كراوه، چونكه ده‌ستوورى عێراق ڕێگه نادات و هه‌رێمیش خاوه‌نى ده‌ستوورى خۆى نییه.״
بە پێی زانیارییەکانی ״ئاژانس״ دامەزراندنی ئەو ئەنجوومەنە وەک پڕۆژە لە لایەن حزبی سۆسیالستەوە دراوە بە لایەنەکان.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیی حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان، کە نەیویست ناوی بهێندرێت بە ״ئاژانس״ی وت: ״پێش كۆتاییهاتنى واده‌ى مه‌سعود بارزانى له پۆستەکەی، كاك محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پڕۆژه‌یه‌كى پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م لایه‌نەکان كرد، به مه‌به‌ستى درووستكردنى ئه‌نجوومه‌نێك هاوشێوه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پیران ته‌نها بۆ كارى ڕاوێژكارى.״
گۆڕانیش بە هەمان شێوەی یەکێتیی درووست‌کردنی ئەنجوومەنێکی لەو شێوەیە بە پێویست نازانێت.
ئه‌میر حاجى كه‌مال، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ״ئاژانس״ ده‌ڵێت: ״له كوردستان به هۆى خراپیى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن هێشتا گومان له‌سه‌ر شهرعیبوونى په‌رله‌مان هه‌یه، ئیتر چۆن ده‌بێت ئه‌نجوومه‌ن و دامه‌زراوه‌یه‌كى تر درووست بكرێت.״
وتیشی: ״درووست‌کردنی ئەو ئەنجوومەنە دەبێتە ئیمتیازاتدان لە دەرەوەی پەرلەمان و خەرجکردنی بودجەیەکی زەبەلاح و دەبێتە بارگرانی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان.״