دانیشتووانی شنگال پارتییان ڕەت کردەوە
ئاژانس
دانیشتوانی شنگال ڕەتیان کردەوە بەرپرسانی پارتی بگەڕێنەوە شنگال و جارێکی تر ئیدارەی ئەو ناوچەیە بکەن، بە وتەی بەرپرسێکی یەکێتییش لەو سنوورە، گفتوگۆیان لەگەڵ لایەنەکان کردووە و کاندیدیان بۆ پۆستی قائیمقامی شنگال دەبێت کە پێشتر بە دەست پارتییەوە بووە.
هه‌فته‌ی ڕابردوو مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شنگال به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی له لایه‌ن دانیشتوانی قه‌زای شنگاله‌وه ڕێگری لێ كرا و كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی درایه به‌ر به‌رد، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ڕێگریان له قائیمقامی شنگال كرد ناڕه‌زاییان له ئیداره‌دانی ناوچه‌كه ده‌ربڕی له پێشتردا كه له ده‌ستی پارتیدا بووه، به‌ڵام له كاتی هاتنی داعشدا به ته‌نها جێیان هێشتوون و له ساڵی ڕابردویشدا ناوچه‌كه‌یان بۆ سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی چۆڵ كرد و دانیشتوانه‌كه‌یان به ته‌نها به‌جێهێشت، بۆیه ڕێگه ناده‌ن جارێكی تر پارتی ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت.
حسێن ده‌رمان، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی شنگالی یه‌كێتیی به ״ئاژانس״ی وت: ״خه‌ڵكه‌كه له ئیداره‌ی كۆنی قه‌زاكه ڕازی نییه ئه‌وه ئیراده‌ی میلله‌ته خه‌ڵك ده‌ڵێن هه‌موو شتێك له ده‌ستی پارتیدایه ئه‌و حزبه‌ش دووجار به‌جێیان هێشتووین و ته‌سلیمی دوژمنیان كردووین.״
وتیشی: ״لیژنه‌یه‌ك ته‌شكیل كراوه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌ك كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق درووستی كردووە كۆ ده‌بنه‌وه، ئه‌و لیژنانه ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ قه‌زاكه دیاری ده‌كه‌ن، كاندیدی خۆمان پۆ پۆستی قایمقام ده‌بێت و لایەنەکان هێڵی سووریا‌ن لەسەر ئێمە نییە.״
ئێستا لایەنەکانی ناو شنگال لە هەوڵی دۆزینەوەی ئالیەتێکدان بۆ درووست‌کردنی ئیدارەیەکی نوێ بە بێ پارتی.
سەعید بتروشی، سه‌رۆكی حزبی ته‌قه‌دومی ئێزیدی له شنگال به ״ئاژانس״ی وت: ״له 2003 وە پارتی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های له شنگالدا هه‌یه، له ماوه‌ی دوو سێ ساڵدا دوو جار به‌جێیان هێشتین، تەنانەت قەرەبووەکانیشیان بۆ خۆیان بردووە.״
وتیشی: ״خه‌ڵكی شنگال ده‌یه‌وێت خۆی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت نه ڕازی ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌ڕێوه‌ی ببات نه ڕازی ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ی ببات، ده‌یه‌وێت ئیدارهیەكی هه‌ڵبژێردراوی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌بێت.״
مه‌حما خه‌لیل له كۆتایی ساڵی 2015 وه كراوه به قائیمقامی شنگال، له كۆتایی ساڵی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌كردنی پێشمه‌رگه له سنووری شنگال ناوبراو قه‌زاكه‌ی به جێهێشت. ڕێگریكردنیشی له لایه‌ن خه‌ڵكی شنگاله‌وه له چوونه سه‌ر كاره‌كه‌ی به پلان ده‌زانێت.
مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی له‌كارلادراوی شنگال به ״ئاژانس״ی وت: ״ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری من كرا خه‌ڵكی شنگال نه‌بوون به‌ڵكو پلانی حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه بوو، خه‌ڵكی شنگال له‌گه‌ڵ ئێمه‌دایه ده‌ستبه‌رداری پۆست و ئیداره‌دانی شنگال نابین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ڕێگه‌یه‌كی شه‌رعی و یاسایی وه‌رمان گرتوووه.״