عێراق به‌ڵگه‌نامه‌كانی داعش ناخوێنێته‌وه
ئاژانس
تا ئێستا 30 هەزار منداڵ كه له كاتی ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌سه‌ر به‌شێك له شاره‌كانی عێراقدا له دایك بوون ناسنامه‌ی باری شارستانییان بۆ نه‌كراوه، به‌شێك له‌و ڕێگرییه ئه‌وه‌یه كه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و منداڵانه هی چه‌كدارانی داعشن یان نا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هۆی ئه‌و پرسه‌وه به‌شێك له منداڵانی ئه‌و خێزانانه‌ش بوونه‌ته قوربانیی كه په‌یوه‌ندییان به‌و گرووپه‌وه نه‌بووه.
ئه‌گه‌رچی به پێی ده‌ستووری عێراق هه‌موو منداڵێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیی هه‌بێت ئه‌گه‌ر باوكی یان دایكی عێراقی بوون، به‌ڵام هیشتا هه‌زاران منداڵ كه له كاتی ده‌سه‌ڵاتی داعش له دایک بوون ئه‌و مافه‌یان پێ نه‌دراوه.
وه‌حده جومه‌یلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق به «ئاژانس»ی وت: «به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیی له به‌رده‌م ئه‌و خێزانانه‌ی كه گومانیان لێ ده‌كرێت خێزانی داعش بووبن ئه‌وه‌یه كه ناسنامه به خۆیان و منداڵه‌كانیان نادرێته‌وه كه ئه‌وه‌ش ڕێگرییان لێ ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ته‌نانه‌ت به‌شێكیان پاسپۆرتیشیان بۆ ده‌رناهێندرێت.»
به پێی به‌دواداچوونێكی «ئاژانس»، زیاتر له 30 هه‌زار منداڵی عێراقی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی بێ ناسنامه‌یی بوونه‌ته‌وه کە له كاتێكدا له دایك بوون داعش ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌كانیان هه‌بووه.
وه‌حده جومه‌یلی ده‌ڵێت: «ئه‌و منداڵانه‌ی له كاتی ده‌سه‌ڵاتی داعش له ناوچه‌كانیان له دایك بوون نووسراوی ئه‌و گرووپه‌یان پێیه بۆ سه‌لماندنی ناسنامه‌یان، به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی په‌سه‌ندی ناكات ئه‌وه جگه له‌وەی به‌شێكی زۆر له ئاواره‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌سمیی خۆیانیان له ده‌ست داوه و به هۆیه‌وه منداڵه تازه لهدایكبووهكانیان به‌بێ ناسنامه ماونه‌ته‌وه.»
پێشتر دادگاكانی عێراق ڕه‌تیان كرده‌وه كه به‌ڵگه‌نامه‌ی ڕه‌سمی ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له كاتی ده‌سه‌ڵاتی داعش له نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین له دایك بوون.
به هۆی ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه ئه‌و منداڵانه ناتوانن بچنه به‌ر خوێندن و له خزمه‌تگوزاریی تریش بێبه‌ش بوون.
پێشتر ڕاپۆرتێكی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2015 هۆشداریی ئه‌وه‌ی دا كه منداڵه بێناسنامهكانی دوای داعش به هۆی ستهملێكردنیان به هۆی جیاوازیی تێڕوانین بۆیان ئه‌گه‌ر هه‌یه مه‌ترسی درووست بكه‌ن له ئایینده‌دا.
نایف شمه‌ری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مانی عێراق به «ئاژانس»ی وت: «به‌رپرسانی عێراق دان به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا نانێن كه پێشتر داعش بۆ منداڵه له‌دایكبووه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردوون و ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش ڕێوشوێنێكی زۆری ده‌وێت و تا ئێستا حكومه‌ت بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی له باره‌وه نه‌داوه و دادگاكانیش وه‌ك كه‌یسی تاكه‌كه‌سی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه ده‌كه‌ن.»
به‌ر له ده‌ركه‌وتنی داعش هه‌مان كێشه به شێوه‌یه‌كی تر بوونی هه‌بوو به تایبه‌ت نێوان ساڵانی 2004 بۆ 2009 كاتێك ئه‌و مداڵانهی دایك و باوكیان سه‌ر به ڕێكخراوی قاعیده بوون وه‌ك هاووڵاتیی عێراقی تۆمار نه‌كران ئەگەر باوكیان بكوژرایه.
به پێی ئامارێكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق هه‌تا ساڵی 2013، 520 منداڵ بێ ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بوون كه باوكیان هاووڵاتیی بیانیی ئه‌ندامی قاعیده بووه، به‌ڵام له عێراق له دایك بوون.
عه‌لی ته‌میمی، پسپۆڕی یاسایی به «ئاژانس»ی وت: «ئه‌گه‌ر منداڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌دایكبوونی نه‌بێت ناتوانێت ڕه‌گه‌زنامه‌ش به ده‌ست بهێنێت و وه‌ك منداڵێكی ده‌ربه‌ده‌ری بێ ده‌وڵه‌ت ده‌مێنێته‌وه و حكومه‌تیش نازانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكات.»
وتیشی: «ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری به پێی یاسا و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه ده‌كات و باڵیۆزخانه‌كان له پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی باوكیان یان دیكیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سه‌ر به‌و وڵاتانه‌ن و دا‌واشیان لێ كراوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵانه‌یان ده‌وێته‌وه ڕێوشوێنی پێویست بۆ گواستنه‌وه‌یان بگیرێته به‌ر.»
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئاڵۆزتر كردووه ئه‌و منداڵه عێراقیانه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه نه‌بووه و له‌و ماوه‌یه‌دا له دایك بوون و به هۆی منداڵانی داعشه‌وه ناسنامه و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیان بۆ ناكرێت.